سێ ئەندامی شۆڕای شاری شنۆ دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵی کوردستانو کورد عەلیرەزا مەحموودنژاد، سەید کازم ئیلاهی و ڕەشید ئیسفەندیاری سێ ئەندامی شوڕای شاری شنۆ لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ ی خەرمانانەوە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.
بەپێی ئەو هەوالە هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ئەوان کێشەو ناکۆکییان لەسەر دابەشکردنی بەرپرسایەتییەکانی نێوان خۆیان لە شۆڕادا بووەو هەڵبژاردنی کاوە ساعدی وەک بەرپرس، ئەمجەد حاجیزادە وەک وتەبێژو جێگری سەرۆکی شووڕا هۆکاری ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو سێ ئەندامەی شۆرای شنۆیە بووە.
دەست لە کارکێشانەوەی ئەو سێ ئەندامەی شۆڕای شاری شنۆ لە حاڵێک دایە کە کامڕان عەلیزادە ئازەر و سەید ڕەسووڵ نەبەوی، دوو ئەندامی شۆڕای شاری مەهابادیش ئەم حەوتوویە دەستیان لە کار کێشایەوە.
به پێی زانیارییهکان، هۆکاری سهرهکی ئهو دهستلهکارکێشانهوانه، بۆ دهستێوهردانی راستهوخۆی دهزگاکانی سهر به کۆماری ئیسلامی له کاروباری شوڕای شار و بۆ دابهشکردنی پۆستهکانی ئهندامانی شووڕا دهگهڕێتهوه.
هەروەها حەوتووی ڕابردووش خالید ئەحمەددوست، حامید حەسەنزادە، ناسر یۆسفی، واحد موختار و عەلی شیرینی، 5 ئەندامی شورای گوندی شیناوێی پیرانشاریش بە کۆمەڵ دەستیان لەکار کێشایەوە.
هۆکاری وازهێنانی بە کۆمەڵی ئەندامانی شۆڕای شیناوێ ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی ئیمکاناتی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکەکەو کەمتەرخەمی کاربەدستانی حکومەت بوو.