ده‌وڵه‌تی لیبی له بنغازی هاتوچۆی یه‌مه‌نی، ئێرانی‌و پاكستانییهكانی بۆ ئه‌م وڵاته قه‌ده‌غه كردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز لەم بڕیاره‌دا له به‌یاننامه‌یه‌كی نیزامی‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوە هاتوە کە قه‌ده‌غه‌كرانی هاتوچۆو پێدانی ویزا به خه‌ڵكی سودان، به‌نگلادێش، فه‌له‌ستین و سووریهكانیش به‌رده‌وامه.
عه‌بدوڵا ئه‌سنا، سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبی پاش ئه‌وه‌ی كه گرووپێكی ڕهكەبهر ساڵی ڕابردوو تهرابلۆسیان داگیر كرد‌و پارلمان و ده‌وڵه‌تێكیان پێك هێنا كه له لایه‌ن زلهێزه جیهانییه‌كانه‌وه به ڕسمی نه‌ناسرا، ته‌نیا حكومه‌تێكی بێ بایەخ له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبی به‌ڕێوه ده‌با.
به‌م پێیه، ده‌وڵه‌تی عەبدوڵلا ئه‌سنا و هێزه ئه‌منیه‌تییه وه‌فاداره‌كانی به ناوبراو ته‌نیا ده‌توانن فڕۆكه‌خانه‌كانی تهبرقو ئه‌لبه‌رق و سنووره هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئه‌م وڵاته و میسر ئیدارە بكه‌ن.
خه‌لیفه ههفتار، فه‌رمانده‌ی باڵای ئهرتهشو هاوپه‌یمانی ئه‌سنا کە ئەو بڕیارەی ڕاگەیانەوە، دەڵێ بارودۆخی ئهمنیهتیو پێویستیی پاراستنی “ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری خه‌ڵك” هۆكاری ساغبوونەوە لەسەر ئه‌م بڕیارە بووە.
خه‌لیفه ههفتار تا ئێستا چه‌ندین جار سودانی، فه‌له‌ستینییه‌كان و سوورییه‌كان به تاوانی په‌یوه‌ستبوون به ئه‌نسارولشه‌ریعه و گرووپه توندئاژۆ ئیسلامییهكانەوە مه‌حكوم كردوە.