كاک عومه‌ر باڵکی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌لێ پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و حیزبه کوڕ‌و کچی خه‌ڵکی کوردستانن‌و مافی خۆیانه له نێو خهڵکو که‌سوکاری خۆیاندا بن.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵێ کۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن کورده‌وه هێرشی نه‌کراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵکوو ئه‌وه کورد له ئێران‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوون که هه‌موو کاتێ له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیمه‌وه هێرشیان کراوه‌ته سه‌رو ئه‌وانیش به‌رگرییان له خۆیان‌و شوناسی خۆیان کردوه.
کاک عومه‌ر باڵکی له وتووێژ له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی “ڕووداو”دا و له‌باره‌ی تێکهه‌ڵچوونه‌که‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له گوندی سیسێر له ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت گوتی: به‌پێی سروشت‌و به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی وجوودیی حیزبی دێموکڕات ئه‌و حیزبه‌و پێشمه‌رگه‌کانی ده‌بێ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و له نێو خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیدا بێ، چونکی خهباتهکهیو تێکۆشانه‌که‌ی بۆ به‌رگری له ماف‌و داواکانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا به‌خوێندنه‌وه بۆ مێژووی تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گوتی ئه‌و حیزبه به درێژایی مێژووی دروستبوون‌و خه‌باتی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له ڕێگای سیاسی، وتووێژ‌و دانوستانه‌وه به‌دوای مافه‌کانی کورددا بڕوا، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر هه‌رچه‌شنه په‌لامارێکی نیزامی‌دا به‌رگری له خۆی‌و خهڵکو خه‌باته‌که‌ی کردوه.
کاک عومه‌ر باڵکی پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه که پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به مه‌به‌ستیی سه‌ره‌کیی هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌و مۆڵگه‌کانی ڕێژیم له کوردستان نه‌چوونه‌ته‌وه، ئه‌رکی ئه‌وان پێوه‌ندی گرتن به خه‌ڵک، ته‌بلیغ بۆ سیاسهتو هه‌ڵوێسته‌کانی حیزب‌و کاری ڕێکخستن‌و رێکخراوه‌یی له نێو خه‌ڵکه، به‌ڵام له هه‌ر جێیه‌ک به‌ره‌وڕووی هێرشی هێزه‌کانی ریژیم ببنه‌وه، به‌رگری له خۆیان دهکهنو لێیان وه‌ده‌ست دێن.