• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕاگەیاندراو بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/12/16
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان, هەواڵی حیزبی

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی (15/12/2019 ی زایینی)، چوارەمین کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەڤدەهەم بە بەشداریی ئەندامانی ئەسڵی و جێگرانی کۆمیتەی ناوەندی، بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبدا کە بە ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد، بەڕێز کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرنامە و دەستووری کاری کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند کە بریتی بوو لە؛ دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسایەتیی ئەندامانی ڕێبەریی حیزب بۆ ئیدارە و بەڕێوەبەریی ئۆرگانیزمی حیزب، ڕاپۆرتێکی سیاسی لە سەر بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەڵسەنگاندنی باس و بابەتەکانی پێوەندیدار بە یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس لە ئێران.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی ڕێبەریی حیزبدا بەڕیز کاک مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب، ڕاپۆرتێکی لە سەر چۆنیەتیی دابەشکردنی کار و بەرپرسایەتیی ئەندامانی ڕێبەری لە ئۆڕگانەکانی بەڕێوەبەریی حیزب باس کرد. بەڕێزیان وێڕای ئاماژەدان بە دابەشکردنی ئەرکەکان کە بە ڕاوێژ لە گەڵ یەک‌ بەیەکی ئەندامانی رێبەریی حیزب و تێبینی و سەرنجی دەفتەری سیاسیی حیزب گەڵاڵە کراوە، کڵێشەی ئەرک و بەرپرسایەتیی هەرکام لە ئەندامانی ڕێبەریی پێشکەش بە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی کرد. هەر لەم پێوەندییەدا دوای بەشداریی چالاکانەی ئەندامانی ڕێبەریی حیزب لە باسەکە و هێنانەگۆڕێی سەرنج و تێبینییەکان، دابەشکردنی کار و ئەرکەکان پەسەند کرا و هەرکام لە ئەندامانی رێبەریی حیزب بەرانبەر بە چۆنیەتیی ڕاپەڕاندنی کار و ئەرکەکانیان، بەرپرسیار کران.

بەشی دووهەمی کاری کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی تایبەت بوو بە لێکدانەوەی سیاسی لە سەر دۆخی ئێران و کوردستان و قسەکردن لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلمانی ئێران کە لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەممەی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێ. لەم بڕگەیەی کاری کۆبوونەوەکەدا سەرەتا سکرتێری گشتیی حیزب، کاک خالید عەزیزی‌ باس و لێکدانەوەیەکی سیاسیی پێشکەش کرد کە بەشداریی چالاکانەی ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی لێ کەوتەوە. کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بە ئاماژەدان بە پەرەسەندنی ڕەوتی ناڕەزایەتیی گەلانی ناوچە لە وڵاتانی دراوسێ لە ڕۆڵی تێکدەرانە و نابەرپرسانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتەکانیان و هەروەها زیادکردنی ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژی گەمارۆ ئابوورییەکان بە دژی ئێران کە بە تەواوەتی ئەم ڕێژیمەیان بەرەوڕووی دەیان قەیرانی جۆراوجۆری سیاسی، ئابووری، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و…هتد  کردوە، لەو باوەڕەدا بوو کە کۆماری ئیسلامی لە سێ بەستێنی نێونەتەوەیی، ناوچەیی و نێوخۆییدا  لە دۆخێکی وەها هەستیار و قەیراناوی دایە کە چارەسەرکردنیان بۆ ڕێژیم سەخت و دژوارە.

هەر لە پێوەندی لە گەڵ بارودۆخی سیاسیی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بە ئاوڕدانەوە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ کە بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە سەرکوت کرا و بە سەدان کوژراو، هەزاران بریندار و شەپۆلێکی بەرین لە گیران و دەستبەسەرکرانی لێ کەوتەوە، لەو باوەڕەدا بوو کە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دژ بە نیزامی کۆماری ئیسلامی خێرایی و پانتایەکی بەرینتر لە جاران لە خۆ دەگرێ. کۆمیتەی ناوەندیی حیزب وێڕای باسکردن لە جۆری ڕەفتار و داخوازیی نەتەوەکانی ئێران لەم قۆناغە لە ناڕەزایەتییەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی، سەرنجی زیاتری خستە سەر  خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و، هەر لەم پێوەندییەدا پێداگری لە سەر زەروورەتی یەکگرتوویی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە.

لە دوایین بەشی باسە سیاسییەکانی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا، قسە لە سەر خولی یازدەهەمی هەڵبژاردنەکانی نوێنەرانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی کرا کە وا بڕیارە ڕۆژی ٢ی ڕەشەممەی ئەمساڵ بەڕێوە بچێ.

لەم پێوەندییەدا کۆمیتەی ناوەندیی حیزب وێڕای باسکردن لە هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ مودیرییەت و موهەندسیکردنی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس و، هەروەها ئاماژەدان بەو فاکتەر و هۆکارانەی کاریگەرییان لە سەر چۆنیەتیی هەڵوێستی خەڵک بەرانبەر بە هەڵبژاردنەکان دەبێ، وێڕای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی پرسی هەڵبژاردن و هەڵوێستگرتن، دەفتەری سیاسیی حیزبی بە مەبەستی هێنانە بەرباسی ئەم پرسە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەرکدار کرد

کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پاش جێبەجێکردنی دەستووری کاری کۆبوونەوەکە و بڕیاردان لەسەریان، بە گوڕ و تینێکی تازە و هیوادار بە گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist