کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌یه‌وێ به ته‌بلیغی ئایینی به گژ قه‌یرانی ماده هۆشبه‌ره‌کاندا بچێته‌وه‌و ده‌ڵی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ١٣ هه‌زار مه‌لا و مه‌دداحی په‌روره‌ده کردوه.
له حاڵێکدا کێشه‌ی ئێعتیاد بینه‌قاقای کۆمه‌ڵگای ئێرانی کردوه‌و دیارده‌ی ئێعتیاد ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر له ئێران په‌ره ده‌ستێنێ، ستادی به‌ناو به‌ربه‌ره‌کانی دژی مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ڵێ له‌وه‌دوا که‌لک له مه‌لا و مه‌داحه‌کان بۆ خه‌بات دژی ئێعتیاد وه‌رده‌گرێ.
عارف وه‌هابزاده، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌فته‌ری فه‌رهه‌نگیی ستادی به‌ناو به‌ربه‌ره‌کانی دژی مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ڵێ له ساڵی ٩٣ و ٥ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا خولی فێرکارییان بۆ زیاتر له ١٣ هه‌زار مه‌لا و مه‌دداح کردۆته‌وه تا له مزگه‌وت و بنکه‌کانی به‌سیج و شوێنه گشتییه‌کان به ته‌بلیغی مه‌زهه‌بی لاوان‌و مێردمنداڵان له مادده‌ی هۆشبه‌ر بگێڕنه‌وه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته حکومییه ناڵێ له حاڵێکدا ڕۆژانه ١٠ که‌س له ئێران به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه دهمرنو له ساڵدا ٥٠٠ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و وڵاته به‌کار ده‌هێندرێ، مه‌لاو مهدداحه حکومه‌تییه‌کان چۆن ده‌توانن پێش به په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد بگرن.
شایانی باسه ئاماره ڕه‌سمییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ته‌مه‌نی ئیعتیاد له ئێران بۆ خوار ١٥ ساڵ دابه‌زیوه و سه‌دی ٤٥ ی توشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر نه‌خۆشیی ئیدزیان گرتوه.