لە ئێران بڕی ١٠ میلیارد دۆلار خواردەمەنیو داو دەرمان قاچاخ دەكرێ.
ڕەسووڵ دیناروەند، سەرۆكی ڕێكخراوی غەزاو دەرمانی وەزارەتی بێهداشت دهڵێ كە نرخی كاڵا قاچاخەكان لە بواری غەزاو دەرمان له ئێران نزیك بە ١٠ میلیارد دۆلارە.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی، سەدی ٥٥ دەرمانو غەزا لە نێوخۆی ئێران بەرهەم دێو ئەوی دیكەشی لە دەرەوەی ئێران هاوردە دەكرێ یان بە قاچاخ دێتە نێو ئێرانهوه.
بە قسهی جێگری وەزیری بێهداشتی ئێران كەمترین ئاستی قاچاخكردنی دەرمانو زۆرترین ڕێژەی قاچاخكردن لە بەشی كهلوپەلی خۆجوانكردنو بێهداشتیە.
دیناروەند هەروەها گوتی، ئەم كارەی تۆڕی بڵاوكردنەوەی كالای قاچاخی دەیكا ڕاست تۆڕی ڕەسمیی و كاریگەری ئێرانیش ههر ئەوە دەكا.