• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەڕێوەچوونی سیمینارێک بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە وڵاتی دانمارک

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/12/16
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

ڕۆژی شەممە ١٤ی دێسامبری ٢٠١٩زایینی٫ کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ لەلایەن کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان سیمینارێک بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە ژێر ناونیشانی ” پێویستییەکانی خەباتێکی کاراتر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان “، پێکھات .
بەرنامەکان بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد .
پاشان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان خولەکێک بێدەنگی ڕاگەیەنرا.
لە دەستپێکی سیمینارەکە دا ئەحمەد ڕەحمانی لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە بەخێرھاتنی میوانەکان و نوێنەرانی ھێز و لایەنە سیاسیەکان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد.
دواتر کاک قادر وریا تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسەکەی خۆی لەژێر ناوونیشانی” پێویستییەکانی خەباتێکی کاراتر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ” پێشکەش کرد .
دەسپێکی باسەکەی بەڕێز وریا ئاوڕدانەوەیەک بوو لە هەڵکرانی ئاڵای کوردستان بۆ یەکەم جار لەشاری مەهاباد لە۲٦ی سەرماوەزی ۱۳۲٤دا. کۆڕگێڕ هەروەها ئاماژەی بە چۆنیەتیی ناودێرکرانی ئەو ڕۆژە بە ” ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان” لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە کرد. ڕۆڵ و گرنگیی هەر دوو هێمای “پێشمەرگە” و ئاڵای لە بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد دا بەرز نرخاند.
تەوەری دووھەمی باسەکەی کاک قادر وریا باسێکی پڕ نێوەرۆک بوو لە سەر پێویستیەکانی ئێستای بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە لە بەرچاوگرتنی هەلومەرجی نێوخۆیی و دەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەڕێزیان وێڕای قامک دانان لە سەر لایەنە پڕشنگدار و بە هێزەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دیدێکی ڕەخنەگرانەوە ‌باسی لە لاوازیی و دیاردەکانی جێی ڕەخنە لەو بزووتنەوەیە دا کرد. کۆڕگێڕ لە درێژەی باسەکەی دا ئاماژەی بە کۆمەڵێک ناکارایی ئەو بزووتنەوەیە لە بوار و مەیدانی جۆراوجۆردا کرد کە بەرهەمی مملانێی ناڕەوا و وێکهەڵنەکردن و نەبوونی هاوکاریی جیددی لە نێوان رێکخراوە سیاسییەکاندان. بەڕێز قادر وریا لە کۆتایی باسەکەی دا چەند ڕێکارێکی بۆ کاراتربوونی خەباتی نەتەوەیی و ئازادیخوازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشنیار کرد. پێویستیی ئاوڕدانەوەی رەخنەگرانەی حیزبەکان لە هەڵە و کەمتەرخەمی و کێشەکانی ڕابردووی خۆیان و دان پێدانانیان، زەروورەتی دەرس وەرگرتن لە ڕابردوو و چاوخشاندنەوەی جیددیی حیزبەکان بە پێوەندیی نێو ڕێکخراوەیی و پێوەندییە زیانبارەکانیان لە گەڵ یەکتر بەشێکی دیکەی باسەکەی کاک قادر وریا بوو.
گرنگیی گواستنەوەی تەبایی و هاوکاریی سنوورداری ئێستای نێوان ژمارەیەک لە حیزبەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر و گشتگیر کردن و بەرینکردنەوەی هاوخەباتی و هاوپەیمانی سیاسی، ئەنجامدانی تێکۆشانی پلانمەندی کاری دیپڵۆماسی٫ کاری پێشمەرگانە، کاری ڕاگەیاندن و هەروەها کاری هاوبەش و پسپۆرانە لە ئاستی نێودەوڵەتی لە سەر کەیسەکانی تیرۆر، کۆمەڵکوژی و پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵێک لەو رێکارانە بوون کە کۆڕگێر خستنیە ڕوو.
دوای پشوودانێک بەشی دووهەمی سیمینارەکە بەڕێوە چوو. دەسپێکی ئەو بەشە٫ ھۆنراوە و غەزەلێکی پڕ لە ھەست و سۆز بوو بۆ پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان و ھەروەھا شەھیدانی شەوی یەڵدای خوێناوی کە لە لایەن شاعیری لاو کاک حوسێن مەحموودی پێشکەش کرا.
بەشی کۆتایی سمینارەکە پرسیار و تێبینی و سەرنجەکانی بەشدارانی سیمینارەکە بوو لە پێوەندی لەگەڵ باسەکانی کاک قادر وریادا ، کە بەڕێزیان وڵام و ڕوونکردنەوەی پێویستی لە بارەیانەوە پێشکەش کرد.

 

1 لە 14
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist