جێگری كاروباری بێهداشتی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی پارێزگای ورمێ گوتی: هەر ئێستا شێرپەنجە دووهەمین هۆكاری مردنه لەم پارێزگایە دا.
ڕەسووڵ ئینتزار دەڵێ لە ئێران شێرپەنجە سێهەمین هۆكاری مردنه، بهڵام لە پارێزگای ورمێ به دووهەمین هۆكاری مردن دادهنرێ.
ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ ئاماری تووشبوان بە شێرپەنجە لەم پارێزگایەدا گوتی لە ساڵی ١٣٩٢ دا نزیك بە ٢٨٠٥ نەخۆشی تووشبوو بەم نەخۆشییە ناوهکانیان تۆمار كراوه، بەڵام ئاماری وردو دهقیقی توشبووان له پارێزگای ورمێ هێشتا ئاشکرا نهکراوه.
ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ مردن بە هۆی شێرپەنجەوە لەم پارێزگایە گوتی، بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاماری مردن بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە لە ساڵی ١٣٩٣ لەم پارێزگایەدا نزیك بە ٢٤٧٠ كەس مەزندە كراوەو لەوانەیە بە هۆی كەمتەرخەمی یان ونبوونی پەروەندەكانیان ئەم ئامارە لەوەش زیاتر بێ.
سیگارکێشان، خواردنهوهی مهشڕووب، خواردنی خۆراکه نهباشهکان، بەرزبوونەوەی كێشی لەشو قەڵەوی، شێوازی نادروستی ژیان و كەم جووڵەیی، هۆكارە مەترسیدارەكانی ژنتیك، چڵككردن بە هێندێ ویرووس و باكترییەكان و هۆكارەكانی ژینگە و شوغڵیی وەك تیشكەكانی یۆنیزان و نایۆنیزان لە گرینگترین هۆكارەكانی تووشبوون بەم نەخۆشییهیە.
جێگری كاروباری بێهداشت و دەرمانی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی ورمێ دهڵێ شێرپەنجەی مەمك و پاشان شێرپەنجەی پێست باوترین شێرپەنجەكانی ئێراننو گوتی باوترین شێرپەنجە لە پارێزگای ورمێش لە نێو ژنان شێرپەنجەی مەمك و لە نێو پیاوان شێرپەنجەی مێعدەیە.