کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که بۆ باس له سه‌ر باسه‌کانی پلینۆمی سێزده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب پێکهاتبوو، بڕیار‌و په‌سه‌ندکراوه‌کانی ئه‌و پلینۆمه‌ی شی کرده‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١١ ی خه‌رمانان به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات گیرا، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ره‌تا سڵاوی بۆ ئه‌و سه‌دان پێشمه‌رگه‌یه‌ی حیزب نارد که له نێوخۆی وڵات‌و له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستاندا تێکۆشانی حیزبیی خۆیان بهڕێوهدهبهنو؛ پاشان تیسکی خسته سه‌ر ئه‌و باس‌و بابه‌تانه‌ی له پلینۆمی سێزهدهههمی کۆمیته‌ی ناوندیدا کاریان له‌سه‌ر کراوه‌و بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به قوڵبوونه‌وه‌ی قهیرانو بشێوییه‌کان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کرد‌و گوتی له کاتێکدا زلهێزه جیهانیو وڵاته ناوچه‌ییه‌کان هه‌ر یه‌که‌و به‌پێی سیاسهتو توانای خۆی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و ئاڵوگۆڕانه به قازانجی خۆیان بقۆزنه‌وه، کوردیش له‌و ناوچه‌یه خاوه‌ن پێگه‌و جێگه‌ی تایبه‌تیی خۆیهتیو له‌و هاوکێشانه‌دا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌بینێ.
کاک خالید عه‌زیزی به تیشک خستنه سه‌ر دوایین ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، باکوور‌و خۆراوای کوردستان که له پلینۆم‌دا تاوتوێ کراوه، خوێندنه‌وه‌و سیاسه‌تی حیزبی دێموکڕاتی به نیسبه‌ت ئه‌و ئاڵوگۆڕانه شی کرده‌وه. به‌ڕێزیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له تورکیه له به‌رژه‌وه‌ندیی پڕۆسه‌ی ئاشتی‌و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌کانی کورد‌و تورک له‌و وڵاته‌دا نییه‌و؛ لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌بێ له بیری چاره‌سه‌رێکی درێژخایهنو یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ کۆتاییهێنان به ناکۆکییه‌کانیان له‌سه‌ر پرسه سیاسی‌و ئیدارییه‌کاندا بن‌و نه‌هێڵن ئه‌و هه‌له مێژوویی‌و پڕبایه‌خه‌ی بۆ کورد له باشووری کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه، له‌بار بچێ.
باس له پرسه سیاسییه‌کانی نێوخۆی ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به تایبه‌ت ئاڵوگۆڕه‌کان دوای ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتنی ئهتومیو هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی مه‌جلیس دوو ته‌وه‌ری دیکه‌ی باسه‌که‌ی سکرتێری گشتیی حیزب له‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون.
کاک خالید عه‌زیزی له‌و به‌شه له قسه‌کانیدا به لێکدانه‌وه‌ی چه‌ندی‌و چۆنیی گرینگیی کێشه‌ی ئه‌تومیی ئێران بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان گوتی ڕێککه‌وتن یان ڕێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران گۆڕانێکی زۆر له چوارچێوه‌ی خهباتو پڕۆژه‌کانی ئێمه‌دا پێک ناهێنێ، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی خۆیدا به ئاکام بگا‌و ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی بیهه‌وێ، ده‌کرێ شوێن له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکیشدا دابنێ‌و ئێمه‌ش ده‌بێ له داهاتوودا زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌و داخوازه مه‌ده‌نی، دێموکڕاتیکو سیاسییانه‌ی خه‌ڵک کار بکه‌ین که ده‌یان ساڵه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه پشتگوێ خراوه، وه‌ک پرسی کورد‌و مافه مهدهنیو سیاسییه‌کانی خه‌ڵک له کوردستان‌و ئێران.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و به‌شه له قسه‌کانیدا باسی له پێناسه‌ی جیاوازی پرسی کورد له ئێران له چاو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی کرد‌و له ژێر تروسکایی ڕۆڵی کورد له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، خوێندنه‌وه‌ی بۆ پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و پرسی کورد له ئێران کرد.
هه‌ڵسه‌نگاندنی پلینۆمی سێزده‌هه‌می حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ خهباتو تێکۆشانی حیزب‌و شیکردنه‌وه‌ی زیاتری جموجۆڵی ئه‌م دواییانه‌ی حیزب له نێوخۆی وڵات‌و ناوچه سنوورییه‌کان، پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی مهجلیسو چۆنیه‌تیی خوێندنه‌وه‌ی حیزب بۆ به‌شداریی چالاک له‌و هه‌ڵبژاردنه له ڕاستای هێنانه‌گۆڕێی ویست‌و داواکانی خه‌ڵک، پرسی گرتنی کۆنگره‌ی داهاتووی حیزب‌و چۆنیه‌تیی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند باسێکی نێوخۆیی‌و ته‌شکیلاتی ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی باسه‌که‌ی کاک خالید عه‌زیزی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون.