به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی ڕێكخراوی سه‌بتی ئه‌حواڵی ئێران، له ٥ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو ئاماری ته‌ڵاق سه‌دی ١١و نیو به‌رز بۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره له ماوه‌ی ٥ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ٦٩ هه‌زار و ١٨٢ حاڵه‌تی ته‌ڵاق له لای ئه‌م ڕێكخراوه تۆمار كراوه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه له هه‌ر سه‌عاتێكدا ١٩ حاڵه‌تی ته‌ڵاق و له ماوه‌ی هه‌ر شه‌وو ڕۆژێكیشدا ٤٤٦ ته‌ڵاق له لایه‌ن ڕێكخراوی سه‌بتی ئهحهواڵهوه تۆمار ده‌كرێ. هه‌روه‌ها ئاستی ته‌ڵاق له شاره‌كان و ته‌نانه‌ت له ئاواییه‌كانی ئێران له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌رده‌وام زیادی كردووه.
كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاماری ته‌ڵاق بۆ “گرفته جنسییه‌كان، كێشه ئابوورییه‌كان و ئیعتیاد” ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د تویسێركانی، جێگری ده‌زگای قه‌زایی ئێران، “به‌جێهێشتنی ژیان، تێكچوونی پێوه‌ندییه جنسییه‌كان، ئیعتیاد، مهحكوومییهت به زیندان، لێدان و كوتان، نه‌خۆشییه دژواره‌كان، وه‌دی نه‌هاتنی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی كاتی ماره كردن، پێنه‌دانی نه‌فه‌قه، ژنهێنانه‌وه‌ی پیاو، تێكچوونی ده‌روونی و خه‌مۆكی، هه‌ژاری، پێوه‌ندیی نامه‌شرووع و خۆههڵقووتاندنی بنه‌ماڵه‌كان” له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تهلاقو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌شی هاوسه‌ره‌كان له ئێرانن.