بێرنارد هانری لێڤی که‌سایه‌تیی ناسراوی فه‌ڕانسه‌یی سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١١ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی (١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨ی هه‌تاوی) بێرنارد هانری لێڤی فه‌یله‌سووفی به‌ناوبانگ و که‌سایه‌تیی شوێندانه‌ری فه‌ڕانسه‌یی به هاوڕێیه‌تی چه‌ند که‌س له هاوفکر و هاوکارانی خۆی گه‌یشته سکرتاری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزب به سه‌رپه‌رستیی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ردانه‌یدا که دووه‌مین سه‌ردانی به‌ڕێز هانری لێڤی بۆ لای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو، بێرنارد هانری لێڤی و هاوڕێیانی سەرەتا سه‌ردانی مووزه‌ی شه‌هیدانی موشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕاتیان کرد وپاش راگرتنی ساتێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی ئه‌و شه‌هیدانه، له وته‌یه‌کدا و به نووسینه‌وه له‌سه‌ر ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی قه‌ڵا، هه‌ژان و هاوپێوه‌ندیی خۆیان له به‌رامبه‌ر بیره‌وه‌ریی ئه‌وان و خۆڕاگریی هاوسه‌نگه‌رانیان نیشان دا.
پاشان له دانیشتنێکی دۆستانه و بهنێوهرۆكدا، پاش وته‌ی به‌خێرهێنان و قه‌درزانین له‌لایه‌ن کاک خالید عه‌زیزییه‌وه، هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای خه‌باتی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌لومه‌رجی گشتیی ئێران و ناوچه گفتگۆیان کرد و کاریگه‌ریی هه‌ردوو فاکته‌ری خه‌باتی خه‌ڵک و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئایندهی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵسه‌نگاند.
دواتر وێڕای قسه‌کردن له‌سه‌ر هێندێک ڕه‌هه‌ندی روانینی سیاسی و به‌رنامه‌ی خه‌باتگێڕیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، بێرنارد هانری لێڤی و هاوڕێیانی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی به‌رزکردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌نگی حیزبی دێموکڕات و کوردی ڕۆژهه‌ڵات له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هێندێک پرسیاریان له سکرتێری گشتیی حیزب و هاوڕێیانی کرد که له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه وڵامی پێویست درانه‌وه.
له دوایین بڕگه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا، بێرنارد هانری لێڤی و هاوڕێیانی له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی حیزب سه‌ردانی گۆڕستانی شه‌هیدانی دێموکڕات به‌تایبه‌تی شه‌هیدانی شه‌وی یه‌ڵدا و موشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕاتیان کرد و جارێکی دیکه ڕێزیان له بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان گرت و هاوخه‌می و پشتیوانیی خۆیان به حیزبی دێموکڕات و کوردی ڕۆژهه‌ڵات ڕاگهیاندهوە.