بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، مام ئەحمەد بامردا باوکی شەهید ئیسماعیل بامراد کۆچی داویی کرد.
مام ئەحمەد لەگەڵ ئەوەی کە باوکی شەهیدێکی ڕێگەی ئازادی کوردستان بوو، پیاوێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو و یەکێک لە دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و جێگەی باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بوو.
شەهید ئیسماعیل بامراد کوڕی مام ئەحمەد کادرێکی خۆشناو، پێشمەرگەیەکی ئازا و ڕۆڵەیەکی قارەمانی گەلەکەمان بوو و تا سەر وەفاداری ڕێگەی پیرۆزی شەهیدان و بۆخۆشی لەو ڕێگەیەدا گیانی خۆی فیدا کرد و چووە نێوڕیزی کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمانەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی مام ئەحمەد بامراد و خەڵکی ناوچەی پیرانشار دەکەین.