باراك ئۆباما، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئێران به مه‌به‌ستی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر وڵاتانی دیكه، ڕێگه‌ی نائاسایی ده‌گرێته به‌ر كه ده‌بێ پێشی پێ بگیردرێ.
ئه‌م قسانه‌ی ئۆباما ته‌نیا چه‌ند حه‌وتوو پاش ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته هاتۆته ئاراوه. ئۆباما له هه‌وڵ دایه كه دژبه‌رانی ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه دڵنیا بكاته‌وه كه ئا‌مریكا ڕێگه به ئێران نادا له ناوچه‌که‌دا سه‌ره‌ڕۆیی بكا، به‌ڵام دژبه‌رانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌وه نیگه‌رانن كه سه‌ركۆماری ئا‌مریكا ئه‌م به‌ڵێنییه‌ی خۆی جێبه‌جێ نه‌كا.
“ئامانۆئێل ئاتۆلێنگی” له بنیاتی به‌رگری كردن له دێمۆكراسی گوتی: ئۆباما له بابه‌ت هێڵه سووره‌كان‌و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه واده‌و بهڵێنییهكی زۆری به هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ناوچه داوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م هێڵه سوورانه‌یان ژێر پێ ناوه و ئا‌مریكا ئیمتیاز به ئێران ده‌دا.
ناوبراو ده‌ڵێ: سه‌ركۆماری ئا‌مریكا پێداگری كردووه كه له ئه‌گه‌ری قه‌بووڵ كردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ٥٠میلیارد دۆلار له داراییه بلووكه كراوه‌كانی ئه‌م وڵاته ئازاد ده‌كرێ تا ئابووری ئێرانی ێ ببووژێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌م پاره‌یه له جیاتی ژیاندنه‌وه‌ی ئابووریی ئێران خه‌رجی حیزبوڵڵای لوبنان و میلیشیا توندڕه‌وه‌کان له عێراق و گرووپ گه‌لی له‌م چه‌شنه ده‌كرێ.
ئاتۆلێنگی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی گرووپه لایه‌نگره‌كانی ئێران له ناوچه، هۆكاری سه‌قامگیر بوون نین، به‌ڵكوو ڕێك به پێچه‌وانه ئه‌وان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئامانجه‌كانی ئێران شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به‌جێگه‌ی سه‌قامگیر كردنی ئاشتی و هێمنی گڕی ئاگره‌كه خۆشتر ده‌كه‌ن.