بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی، عەنایەت حوسێنی، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
عەنایەت حوسێنی پیاوێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و هاوکار و یاریدەدەری پێسمەرگەکانی حیزبی دێموکڕات و خۆشەویستی خەڵکی ناوچە بوو. برایەکی ناوبراو بە ناوی ڕەفعەت حوسێنی ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی لە دەروازەی شاری کۆیە لەگەڵ چەند کەس لە هاوڕێکانی شەهید کرا. شەهید ڕەفعەت حوسێنی پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و ئازا و فیداکاری حیزبی دێموکرات و بەشداری زۆر شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو دژ بە زوڵم و زۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک عەنایەت حوسێنی و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.