ئارام فەتحی شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ڕێگەی سەفەر و چوونە دەروەی لە ئێران لێ زەوتکرا.
ئارام فەتحی ماوەی چەند مانگێک بوو پاسپۆرتەکەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتەوە دەستی بەسەردا گیرابوو و ئێستا پێی ڕاگەیەندراوە کە ناتوانێ سەفەری دەرەوەی وڵات بکا.
ناوبراو چەند ساڵ پێشتریش بە بیانووی سەفەری نایاسایی بۆ دەرەوەی وڵات بە ٣ ساڵ حوکمی حەپسی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپابوو.
چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی هەردەم لەژێر هەڕەشەی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندان و بێ هیچ بەڵگەیەک بە بیانووی جۆراوجۆر ڕەوانەی دادگا و بەندیخانەکان دەکرێن و بەشێکی زۆریان ئیزنی سەفەریان بۆ دەرەوەی وڵات پێنادرێ.