١١٢ قوتابخانەی ناستاندارد لە پارێزگای سنەدا هەن کە بە وتەی بەرپرسانی ئەو پارێزگایە ئەو قوتابخانانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە
هەواڵدەریی حکوومەتیی “تەسنیم” بڵاوی کردووەتەوە کە ١١٢ قوتابخانەی پارێزگای سنە، ستاندارد نین و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنە، نۆژەنکردنەوەی ١٣٠ قوتابخانە کە بە بەرد سازکراون پێویستیان بەبودجەی ١١٧ میلیارد تەمەنی هەیە.
جێگری پەرەپێدانی بەڕێوەبەریی پشتیوانی لە پەروەردە ڕایگەیاند: “لە شارۆچکە “بەهاران”ی سنە، پێویستە ٩ قوتابخانە بۆ دانیشتوانی گەڕەکی مێهر درووست بکرێ”.
لە کۆی ٥١ هەزار و ٣١٤ کەس لە حەشیمەتی دانیشتووی ئەو پارێزگایە ١٠ هەزار و ٦٢ کەسیان قوتابین کە ئەو ڕێژەیەش ٢١ قوتابخانە و ٤١٠ پۆلی خوێندنیان پێویستە.
بە وتەی “نیزام مورادی” جێگری پەرەپێدانی کارگێڕیی پەروەردەی پارێزگای سنە، لەو ٤١٠ پۆلە تەنیا ٢٤ پۆلی وانە وتنەوە درووست کراوە و یاساکە بە دروستی و بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە.