باوکی به‌ساڵاچووی ڕه‌زا شامرادی، چالاکی کوردی یارسان که ئێستا نیشته‌جێی وڵاتی ئۆسترالیایه، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بیجاره‌وه بانگ دهکرێو ده‌خرێته ژێر فشاره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ باوکی پیرو به‌ساڵاچووی ڕه‌زا شامرادی دوای هه‌ر سه‌فه‌رو سه‌ردانێک بۆ لای کوڕه‌که‌ی بانگ ده‌کرێته ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر‌و چه‌ند ڕۆژه لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌کرێ.
ره‌زا شامرادی ده‌ڵێ ڕاپۆرت لێدانی سیخوڕ‌و ئه‌ندامانی سپا‌و بهسیجو حهسساسییهتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی به چالاکییه‌کانی ئه‌و هۆکاری بانگکرانو خستنه‌ژێر فشاری بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر من‌و براکه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاکیی سیاسیمان هه‌یه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی له نێوخۆی وڵات تۆڵه له بنه‌ماڵه‌که‌مان بکرێته‌وه، چونکی چالاکیی سیاسیی ئێمه هیچ پێوه‌ندییه‌کی به باوکم‌و ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌کانه‌وه نییه. باوکم که‌سێکی مه‌ده‌نیی ساده‌یه که له گوند دهژیو کاری به که‌س نییه، بۆیه پێویست ناکا له‌سه‌ر پێوه‌ندییه عاتفییه‌کانی به کوڕه‌کانی جوابی که‌سیش بداته‌وه.
ئه‌و چالاکه کورده وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی ئه‌و بانگکردنه به‌رده‌وامه‌ی باوکی که‌شێکی ڕه‌وانیی ناخۆشی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی خوڵقاندوه، ده‌ڵێ بازجووه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ته‌نیا مه‌به‌ستیان فشار بۆ سه‌ر بنهماڵهکهیو به‌ڕۆژکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانیان له‌باره‌ی چالاکیی سیاسیی ناوبراوه.