لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئێران بە نەخۆشیی ئانفلوانزای بەراز ٨۱کەس گیانیان لە دەستدا.
عەلیڕەزا ڕەئیسی، جێگری وەزیری تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە حەوتووی ڕابردوو ۲٥کەس کە تووشی نەخۆشی ئانفلوانزا بوون گیانیان لە دەستداوە و ڕاشیگەیاند لە سەرەتای مانگی ڕەزبەر لە ماوەی دوو مانگ و نیودا ژمارەی ئەو کەسانەی بەو نەخۆشییە گیانیان لە دەستداوە گەیشتۆتە ٨۱کەس.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیرنا، لە زمان عەلیڕەزا ڕەئیسی، لە ڕۆژی ۹ی سەرماوەز تا ۱٦ی سەرماوەز هەشت هەزار و ۳۳۳ کەس بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشیی ئانفولانزا سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانیان کردووە.