به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه له ناوچه‌ی شنۆ دوو هێکتای دیکه‌ش له زهویو زاری خه‌ڵک سووتا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کوردستان‌و کورد دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٠ ی خه‌رمانان داوێنه‌کانی قه‌برستانی سوڵتان مسته‌فا له شنۆ ئاگریان گرتوه‌و له‌و ڕووداوه‌دا زیاتر له دوو هێکتار زهویو زاری ئه‌و ناوچه‌یه سووتا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته خه‌ڵکی ناوچه‌که به هاوکاریی ئیداره‌ی ئاگرکوژێننه‌وه به وه‌خت فریا کهوتوونو نه‌یانهێشتوه ئاگره‌که زیاتر په‌ره‌بستێنێ.
شایانی باسه هێشتا هۆکاری ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه ڕوون نییه، به‌ڵام له‌مساڵدا ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره ناوچه‌کانی دورووبه‌ری شنۆ ئاگریان تێبهردهبێو به‌وه‌ش زیان‌و خه‌سارێکی زۆر به خهڵکو ژینگه‌ی ناوچه‌که گه‌یشتوه