• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

باجی بەرگری و خۆڕاگری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/12/07
جۆری بابەت: ئەدەب

ناوم سمایل و نازناوم سووری‌ـیە. نێوەڕاستی مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی هەژار لە گوندی میرئاوێی سەردەشت (مەلا خەلیل) لەدایک بووم. سەردەمی منداڵیم لەگەڵ منداڵانی هاوتەمەنم، لە داوێنی چیا بەرزە کان و لێڕەوارەکانی گوند بە کایە و دڵخۆشییەکانی دنیای منداڵی تێپەڕ بوو. لە تەمەنی ٧ ساڵی بۆ خوێندن نێردرامە قوتابخانەی گوند و هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی دەرسم خوێند و، پاشان لەبەر دەستکورتیی بنەماڵە وەک زۆربەی منداڵانی هەژاری گوند وازم لە خوێندن هێنا و، بۆ یارمەتیی باوکم ڕووم کردە مووچە و مەزرا و بە کاری شوانی و وەرزێری سەرقاڵ بووم.

بەم شێوەیە ژیانم هەتا تەمەنی ١٨ ساڵی و کاتی ڕۆیشتنم بۆ سەربازی تێپەڕاند. لە ساڵی ١٣٦٦دا چوومە سەربازی و لە پاش دیتنی دەورەیەکی ئامووزشی، نێردرامە پێگەیەکی سپای پاسداران لە گوندی شێواوکان لە ناوچەی خۆمان و ماوەی ١٠ مانگ بوو لە و پێگەیە سەرباز بووم، کە هاوکات بوو لەگەڵ هەڕەتی خەبات و تێکۆشان و بەربەرەکانیی هێزەکانی پێشمەرگە لە  ناوچە کانی کوردستاندا. شەوێکی پێشمەرگەکانی هێزی گیاڕەنگ هێرشێکی قارەمانانەیان کردە سەر ئەو پێگەیە و، ئەمن هەر وەک پێشتر ئاگادار بووم لە بەڕێوەچوونی ئەو عەمەلیاتە، شەڕم نەکرد و هەڵاتم و پێگەکە بەتەواوی کەوتە دەست پێشمەرگە قارەمانەکان و ژمارەیەک لە هێزەکانی سپا کوژران و ئەوانی دیکە بەدیل گیران.

پاشان لەلایەن سپای پاسداران لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ناوچە گیراین و، ڕایانگواستین بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت. لە یەکەم ساتەکان ڕا لێپرسینەوە و ئازار و ئەشکەنجە دەستی پێکرد و، پاش مانگ و نیوێک بردیانین بۆ شاری ورمێ و لە شوێنی ساواکی قەدیم لە شەقامی “دانشکدە”ی ئەو شارە کە ئیدارەی ئیتلاعات لەوێ بوو، ڕایانگرتین. ماوەی سێ مانگ لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا مامەوە. لە هەموو ئەو ماوەیەدا لە لێدان، بێ‌ڕێزی پێکردن و ئەشکەنجەی ڕۆحی بێبەش نەکرام. لە ژووری تاکەکەسییان پەستاوتبووم و، وەخت و بێ‌وەخت دەیانبردم بۆ شوێنی لێپرسینەوە و دەیانکوت: “ئەتۆ پێوەندیت بە حیزبەوە هەبووە، شەڕت نەکردوە وپایەگات ڕادەستی هێزی پێشمەرگە کردوە و، لە گرتنی پایەگادا یارمەتیی ئەوانت داوە.” ئەمنیش بەردەوام ڕەتم دەکردەوە و پێم دەکوتن ئەوە ڕاست نییە و ئەوان دەیانهەویست دان بەوەدا بنێم کە دەیڵێن و، تەماحیان وەبەر دەنام و بەڵێنی هاوکارییان دەدامێ بەڵام ئەمن هەر پێملی ویستی ئەوان نەبووم.

دوای سێ مانگ لەوێ ڕا ڕەوانەی دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەهاباد کرام و، پاش حەوتوویەک سەرلە نوێ بردیانمەوە ورمێ و لەوێ کەسێکیان بە ناوی محەممەد قادری هێنا بۆ بەرەوڕوو کردنەوە لەگەڵ من، کە خەڵکی شێواوکان بوو و ئەویش لەو پێگەیە سەرباز بوو. لەوێدا باسی لەوە کرد کە بە هاوکاریی ئێمە حیزب پێگەکەی گرتووە و ئێمە شەڕمان نەکردوە و یارمەتیمان کردوون؛ ئەمن قسەکانیم ڕەت کردەوە و بە درۆم خستەوە.

لە دوای ئەوە دیسان بردیانمەوە ژووری تاکەکەسی و ماوەی ٦ مانگی دیکە بەهۆی ئەوەی کە دانپێدانانم لەسەر کرابوو، ئەمجار لەژێر ئەشکەنجەیەکی ڕۆحی و جەستەیی زۆر دڕندانەتر لە پێشوو بووم و، هەتا ئیدی لە کۆتاییدا ئاستی تەحەممولم دابەزی و لە ناچاریدا دانم پێدانا کە هەرچی ئەو محەممەدە دەیڵێ ڕاستە و کردوومانە.

پاش دانپێدانان لەگەڵ چەند کەسی دیکە وەک ڕەسووڵی حاجی حسەینیی میرئاوێ و خدر گۆمانی، کە بەداخەوە لەلایەن ڕێژیمەوە ئێعدام کران و، لەگەڵ ڕەسووڵ مەولوود کە ئێستا لە وڵاتی سۆئێد نیشتەجێیە بردیانینەوە بۆ مەهاباد و لەوێ بۆ یەکەم جار دادگایی کراین و هەر لەوێش وتووێژ و دانپێدانانی تلویزیۆنییان پێکردین .

پاش چەند ڕۆژ لە مەهاباد ڕا ڕایانگوازتین بۆ دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی میاندواو و ماوەی نزیک بە دوو مانگ لەوێ ماینەوە و، سەرلە نوێ بردیانینەوە بۆ مەهاباد و لەوێ بۆ جاری دووهەم دادگایی کراینەوە، کە لەوێ ئەمن بە ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی واتە هەڵپەسێراو حوکم درام. دیارە ئەوە پاش ماوە ی ١٧ مانگ گرتن و لەژێر ئازار و ئەشکەنجەی زۆر و هەروەها چاوەڕوانی و ناڕوونیدا بوو، کە بە حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقییەوە ئازاد کرام.

ئەوەش بڵێم لە بری قەرەبووی ئەو چەکەی کە لەوێ هەمبوو و پێشمەرگە وەک دەسکەوت بردبوویان، ٨۰ هەزار تمەن بوو کە لێیان ئەستاندم، ئەم بڕە پووڵە بۆ بنەماڵەی هەژاری ئێمە، ئەو کات زۆر بوو و بەو هۆیەوە کەوتینە ژێر فشارێکی زۆرەوە.

ساڵی ٦٨ ماوەی دوو-سێ مانگێک دەبوو ئازاد کرابووم، یەک-دوو جار بانگیان کردمەوە بۆ ئیتلاعات، هەستم کرد پیلانیان هەیە دووبارە بمگرنەوە هەر بۆیە بۆوەی تووشی زیندان نەبمەوە، هەڵاتم بۆ باشووری کوردستان و پێوەندیم بە حیزبەوە کرد و لە مەقەڕی کومیتەی شارستانی سەردەشت و لە هێزی گیاڕەنگ سازمان درام و ماوەی ٥ ساڵ لەڕیزی پڕلە شانازیی پێشمەرگایەتیی حیزبدا خزمەتم کرد.

دوای ڕووخانی ڕێژیمی بەعس و هاتنی دەفتەری نوێنەرایەتیی (یوو ئێن) بۆ باشووری کوردستان خۆم نووسی و پاش ماوەیەک لە ساڵی ۲۰۰٤ی زایینی، لە لایەن یووئێنەوە ناردرامە وڵاتی دانمارک و لەم وڵاتە نیشتەجێ بووم. هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی نیشتەجێ بوونم لە دانمارک پێوەندیم بە حیزبەوە لە دانمارک گرتووە و لە ماوەی ئەم ساڵانەدا هەتا ئێستاش وەک ئەندامی چالاک هاوکاریی حیزب و کومیتەم کردوە .

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist