پیاوێک له شنۆ سێ که‌سی کوشت، که‌سێکیشی بریندار کرد‌و دوایه‌ش کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له شنۆ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٠ ی خه‌رمانان که‌سێک به‌ناوی سهیدیاسین ته‌وحیدی که به ئه‌سڵ خه‌ڵکی گوندی دووئاوهو له شه‌قامی پیرانشار دووکانی چاکردنه‌وه‌ی کاربڕاتۆری ماشێنی هه‌یه، به چه‌ک هه‌ڵی کوتاوه‌ته ماڵی مه‌لا جه‌عفه‌ر سابری، کۆنهخهزووریو ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی به‌ر ڕه‌گبار داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته سه‌ید یاسین چه‌ند ساڵ پێشتر له هاوسه‌ره‌که‌ی جیابۆته‌وه‌و کۆنه‌ژنه‌که‌ی مێردی کردۆته‌وه‌و له مێرده تازه‌که‌ی منداڵێکی 5 ساڵانه‌ی بووه که له‌و ڕووداوه‌دا هه‌م منیره سابری، کۆنه ژنهکهیو منداڵه ته‌مه‌ن 5 ساڵانهکهیو هه‌م خه‌سووه ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵانه‌که‌ی کوشتوه‌و ژن خوشکه‌که‌شی بریندار کردوه‌و دوایه‌ش گولله‌یه‌کی له‌سه‌ری خۆی داوه‌و خۆشی کوشتوه.
شایانی باس که هێشتا زانیاریی ورد له سه‌ر هۆکاره‌کانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه نه‌زانراوه.