پەیامی هاوخەمی
خەڵکی دڵبرینداری کوردستان، بەتایبەت خوشک و برایانمان لە شاری سەقز!
ئەم ڕووداوە ناخۆش و ناخهەژێنەی کە لە تالاری زەماوەندی “مانگەشەو”ی سەقز ڕووی دا، هەموومانی خەمبار و دڵبریندار کرد.
لە کاتێکدا کە هێشتا خەڵکی کوردستان تازیەباری لە دەستدانی ڕۆڵەکانیان لە ڕووداوە خوێناوییەکانی شەقام لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییانەدا بوون، هەواڵی کوژران و برینداربوونی ئەم کۆمەڵە کەسە لە ڕووداوەکەی تالاری مانگەشەو کە بەشێکی زۆری قوربانییەکان منداڵن، هیندەی دیکە خەڵکی تاساند و ماتەمباری کردن.
سەبارەت بەو ڕووداوە دڵتەزێنە هاوخەمیی خۆم بە خەڵکی کوردستان بە تایبەت خەڵکی شاری سەقز ڕادەگەیەنم، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز لەدەستچووەکانی ئەم ڕووداوە دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
15ی سەرماوەزی 1398