نوێنه‌ری خه‌ڵكی ورمێ له مه‌جلیس وێڕای ڕه‌خنه له داخرانی قوتابخانه‌ی گونده‌كان به هۆی كه‌میی قوتابی گوتی، ئه‌مه ناتوانێ بڕیاره جێی په‌سند بێ‌و وه‌زاره‌تی فێركردن‌و په‌روه‌رده ده‌بێ هه‌موو ئیمکانات‌و پێداویستییه‌كانی خوێندن‌و په‌روه‌رده بۆ هه‌موو ئاواییه‌كان دابین بكا.
عابید فه‌تاحی ده‌ڵێ زۆر له گونده‌كانی ئه‌م پارێزگایه له وه‌رزی سه‌رمادا توانای ناردنی منداڵه‌كانیان بۆ شاره‌كان نییه‌و فێركردن‌و په‌روه‌رده ده‌بێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی قوتابیانی گوندێك ٢تا ٣ كه‌سیش بێ، قوتابخانه‌و پێداویستییه‌كانی خوێندنیان بۆ دابین بكا. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده توانای دروستكردنی قوتابخانه‌ی نییه با كه‌ڵك له كانێكس وه‌ربگرن.
چاودێرانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن ئێستاش زۆر له بنه‌ماڵه‌کان له گونده‌كان توانای ئه‌مه‌یان نییه منداڵه‌كانیان بۆ خوێندن بۆ شار بنێرن‌و سه‌دان مامۆستای ” حق التدرسی”ش که ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ بۆ گونده‌کانیان بنێرێ، به‌ڵام ئه‌و کاره ناکا.
شایانی باسه كه زۆر له خه‌ڵکی گونده‌كان توانای گرتنی ماڵی كرێیان له شاره‌كان بۆ منداڵه‌کانیان نییه‌و ته‌نانه‌ت پاره ئه‌وه‌یان نییه كه هاتوچۆ به منداڵه‌كانیشیان بكهنو هه‌مووی ئه‌م گیروگرفتانه ده‌بنه‌ی هۆی وازهێنانی به‌ناچاری قوتابیان له خوێندن.