گرووپی هەڵپەڕکێی «دیلانی ورمێ » لە فێستیڤاڵی گران فیستا” لە شاری بارسلۆنیای ئیسپانیا پلەی دووهەم و بڕوانامەی دیپلۆمی «شانازی”ی بەدەستهێنا.
گرووپی هەڵپەڕکێی “دیلانی ورمێ” کە لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی هەڵپەڕکێ و داب ونەریتە خۆجێیەکان لە ئیسپانیا بەشدار بوون، بە بەشداری ٣٢ گرووپ توانیان پلەی دووهەمەمی ئەو فیستیڤاڵە بە دەست بهێنن و لە لایەن داوەرانی فیستیڤاڵەکە بڕوانامەی شانازییان پێبەخشرا.
لەگەڵ ئەوەی کە گەلی کورد هەردەم لەژێر دەستی و زوڵم و زۆری حاکمانی وڵاتدا ژیان تێپەڕ دەکا و دەچەوسێتەوە و دەیانهەوێ کەلتوور و زمان و فەرهەنگی لە ناو ببەن، بەڵام کورد هیچکات کۆڵی نەداوە و بەخوێن ئەو فەرهەنگ و کیانەی پاراستووە و سەرەڕای هەموو زوڵم و زۆر و نەهامەتییەکان، کوردان بە ئازایەتی و نەوەستان و ماندوونەبوون هەر جارە بەشێوەیەک و هەر ڕۆژە لە شوێنێک سەرکەوتنێک بۆ خۆیان و نیشتمانەکەیان تۆمار دەکەن و دەبنە جێی شانازی و بەردەوامن لە سەرکەوتنەکانیان.