بۆ جارێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به به‌ندكراوی سیاسیی كورد عوسمان مسته‌فاپوور دژایه‌تی كرا.
نزیك به ٢٣ ساڵه عوسمان مسته‌فاپوور به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندان کراوه، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ یه‌ك جاریش مه‌ره‌خه‌سی پێنه‌دراوه‌و هه‌ر جاره‌و بیانوویه‌كیان بۆ هێناوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جارێكی دیكه‌ش بنه‌ماڵه‌ی عوسمان مسته‌فاپوور داوای مه‌ره‌خه‌سییان بۆ ناوبراو له زیندانی ده‌ریای ورمێ كردبوو به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی و به‌رپرسانی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه ئه‌م داواكارییه‌یان ڕه‌د كرده‌وه.
عوسمان مسته‌فاپوور له چالاكانی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ورمێیه كه له ساڵ ١٣٧٠ به تۆمه‌تی ئهندامهتیو هاوكاریكرنی حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌سبه‌سه‌رو و پاش چه‌ند قۆناخ دادگایی كردن سزای ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پا.
شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیشدا داوای ناوبراو بۆ مه‌ره‌خه‌سی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی زیندان‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ڕه‌د كرابۆوه.