ئه‌میر عه‌باس سوڵتانی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس باسی له “گه‌نده‌ڵیی به‌ربڵاو” له مامه‌ڵه‌و کڕینی ٢٥ ده‌كه‌لی نه‌وتی كردوه‌و ده‌ڵێ په‌روه‌نده‌و پاسپۆرتی ١٢ كه‌س له‌م تاوانبارانه‌یان بۆ ده‌زگای قه‌زایی ناردوه.
ناوبراو له‌گه‌ڵ ئاشکراکردنی ئه‌و بابه‌ته داوای له كاربه‌ده‌ستانی نه‌وتی كردوه كه زانیاری زیاتر له‌باره‌ی دوو ده‌كه‌لی نه‌وتی بده‌ن كه به وته‌ی ناوبراو له شارجه‌ی ئیمارات ڕاگیراون.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئێران به تایبه‌ت حوسێن دێهده‌شتی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس ئاشکرای کرد كه شیركه‌تی دامه‌زراوه‌ی ده‌ریایی له ده‌وڵه‌تی پێشوو دوو ده‌كه‌لی نه‌وتی كڕیبوو، به‌ڵام ئه‌م ده‌كه‌لانه بۆ ئێران نه‌هاتوونه‌ته‌وه؛ به‌ڵام ئێستا عه‌باس سوڵتانی ده‌ڵێ یه‌ك ده‌كه‌ل و دوو ده‌كه‌ل گرینگ نییه و تا ئێستا له مامه‌ڵه‌و کڕینی ٢٥ ده‌كه‌لی نه‌وتیدا گه‌نده‌ڵی کراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له په‌روه‌نده‌ی ده‌كه‌له‌كان گرێبه‌ستی وا ئیمزا کراون كه ته‌نانه‌ت هێندێك له پاره‌كه‌شی دراوه به‌ڵام تێچووه‌كه‌ی دیكه‌ی نه‌دراوهو، نه‌ته‌نیا هیچکام له‌و ده‌كه‌لانه بۆ ئێران نه‌هێنراون؛ به‌ڵكوو ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به میلیارد دۆلاریش خه‌ساره‌تیان بۆ بدا. ناوبراو پێداگریی کردوه كه له یه‌كێك له‌م گرێبه‌ستانه، شیركه‌تێكی چینی داوای خه‌ساره‌تی ٨٠٠ میلیۆن دۆلاریی له ئێران كردوه.