هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە، بەشداریی لە ڕێورەسمی چلەی مەتەمینی کەسایەتیی ناسراوی کورد، نەمر عەبدولحەمید تاجی دەروێش، سکرتێری پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کورد لە سوریە، کرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ۹ی سەرماوەزی ۱۳۹٨ لە شاری سلێمانی و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە سیما ناسراو و تێکۆشەرانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک باس و پەیامی تایبەت بە کەسایەتیی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش پێشکەش کران.
لەم رێوڕەسمەدا هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە، بەشداریی لە ڕێورەسمی چلەی مەتەمینی کەسایەتیی ناسراوی کورد، نەمر عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سکرتێری پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کورد لە سوریە کرد کە پێزانینی لایەنی خانەخۆیی لێ کەوتەوە.
عەبدولحەمید حاجی دەروێش کەسایەتییەکی دیار و شوێندانەر و خەباتکاری کورد و خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان بوو کە چل ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری قامیشلوو کۆچی دوایی کرد. ناوبراو دۆستێکی بەوەفای حیزبی دێموکرات و هاوڕێیەکی نزیکی شەهیدی ڕێبەر، دوکتور قاسملووی نەمر بوو.