لاوێکی بۆکانی له ریزی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانداو له شه‌ڕی داعشدا شه‌هید بوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ٩ ی خه‌رمانان محه‌ممه محه‌ممه‌دپوور، کوڕی عوسمان خه‌ڵکی بۆکان که له نێو خه‌ڵکی گهڕهکو هاوڕێیانیدا به حه‌مه‌ی خاتوون ده‌ناسرا، له میحوه‌ری “باشیک” له ناوچه‌ی مووسڵ، به ده‌ستی چه‌کدارانی داعش شه‌هید بوو.
محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دپوور کوڕێکی به‌بیرو باوه‌ڕ بوو، ئه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو که دواتر له‌سه‌ر داوای خۆی‌و به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی بنه‌ماڵه‌که‌ی گه‌ڕاوه شاره‌که‌ی خۆی؛ به‌ڵام دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕاوه هه‌رێمی کوردستان‌و چووه به‌ره‌کانی شه‌ڕی دژی داعش‌و دواجار له پێناو بیروباوه‌ڕه ئازادیخوازهکانیدا شه‌هید بوو.