پەروانە سەلەحشووری، نوێنەری پارلمانی کۆماری ئیسلامی، بە توندی دەزگاکانی سەرکوت و هێرشی کۆماری ئیسلامیی مەحکووم کرد.
پەروانە سەلەحشووری، نوێنەری پارلمانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی خەڵکەکەی خۆی بە گولـلە و زیندان و دەسبەسەرکردن دایەوە و بەو شێوەیە خەڵک لێتان خۆش نابێ.
ناوبراو سەرکوتکردنی ئەو دواییانەی خۆپێشاندەرانی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە مەحکووم کرد و لە وەڵامی قسەکانی موحەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا وتی: “ئێوە ناتوانن خوێنی خەڵک بە خۆڕایی بڕێژن، ئەوان داواکارییان لێتان هەیە”.
بەدوای سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکان لە ئێران، دەسەڵاتی داپڵۆسێنەری کۆماری ئیسلامی دەستی دایە سەرکوتی خەڵک و بە سەدان کەسی لە شارەکانی ئێران کوشت و هەزاران کەسی بریندار کرد. ئەو ڕێژیمە سەرکوتکەرە، هیچ دەنگێکی ناڕازیی قبووڵ ناکا و خێرا سەرکوتی دەکات.