شیرکه‌تی نه‌وتی هیند به ته‌مایه به ته‌رخانکردنی ٣ میلیارد دۆلار کۆمه‌ڵه‌یه‌کی پێترۆشیمی له ئێران دابنێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ زه‌رفییه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه یه‌ک میلیۆن تۆن له به‌رهه‌مه پێترۆشیمییه‌کان له ساڵدا دهبێو ئێران زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ی کردوه که گازی هه‌رزان بایی وه‌ک که‌ره‌سته‌ی خاو بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه پێترۆشیمییه دابین بکا.
ئێران‌و هیند له‌م دواییانه‌دا گرێبه‌ستێکی دیکه‌شیان بۆ په‌ره‌پێدان به به‌نده‌ری چابه‌هار له قه‌راغ ئاوه‌کانی عوماندا ئیمزا کردوه، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک وت‌ووێژیان بۆ په‌ره‌پێدانی مه‌یدانی گازیی ” فه‌رزاد پی” ده‌ست پێکردوه. پێشتر بڕیار بوو هیند کاری لێدانی ئه‌و مه‌یدانه نه‌وتییه به ئاکام بگه‌یه‌نێ، به‌ڵام به‌هۆی گه‌مارۆکان ده‌ستی لێبه‌ردا.
ئێران ده‌ڵێ بۆ بوژاندنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی پهیدانه نهوتیو گازییه‌کانی پێوستیی به ١٨٥ میلیارد دۆلار سه‌رمایه‌دانان له ماوه‌ی ٥ ساڵی داهاتوویه، هه‌روه‌ها تا ١٠ ساڵی داهاتووش پڕۆژه پێترۆشیمییه‌کانی ئه‌و وڵاته پێویستییان به ته‌رخانکردنی ٧٠ میلیارد دۆلار سه‌رمایه‌یه‌و هه‌موو ئه‌و دواکهوتنانهش به‌هۆی گاریگه‌ریی گه‌مارۆکان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بووه.