ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ ئاماده نییه سزای تاوانبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر که‌م کاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن سزای توند‌و قانوونه‌کانی ئێستای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی بازرگانی، بڵاوبوونه‌وه‌و به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران نه‌بوه، بگره به پێچه‌وانه ساڵ به ساڵ زیان‌و خه‌ساره‌کانی ئه‌و دیارده‌یه زیاتر ده‌بن؛ به‌ڵام غولامحوسێن موحسینیی ئێژه‌یی، وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی رێژیم ده‌ڵێ سزای سه‌ر تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر که‌م ناکرێته‌وه.
به‌پێی قانوونه‌کانی سزادان له ئێران فرۆشتنی بڕێکی دیاریکراوی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای ئێعدامی هه‌یه. پێشتر په‌رویز ئه‌فشار، بریکاری به‌شی که‌مکردنه‌وه‌ی له ستادی به‌ربه‌ره‌کانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر گوتبووی که سزای ئێعدام بۆ تاوانبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێ سنووردار بکرێ‌و سزای دیکه جێی بگرێته‌وه.
غولامحوسێن موحسینیی ئێژه‌یی له‌گه‌ڵ ڕه‌دکردنه‌وه‌ی بۆچوونی کارناسانی کۆمهڵایهتیو سزاناسهکان ده‌ڵێ ئه‌و قسانه له دۆخی ئێستادا جواب ناده‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و سزا توندانه نه‌با ئێستا دۆخی بازرگانی‌و توشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران زۆر له ئێستا خراپتر ده‌بوو.
ئه‌و قسانه‌ی وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ریژیم له حاڵێکدایه که کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ئیدیعا ده‌که‌ن له ساڵدا به میلیارد دۆلار تێچووی به‌ربه‌ره‌کانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌که‌ن، که‌چی ژماره‌ی توشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران ههردێو زیاد ده‌کا.
هه‌روه‌ها سه‌دی 80 ی ئێعدامه‌کان له ئێران پێوه‌ندییان به تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه‌و زۆرترین زیندانییه‌کانی وڵاتیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا گیراون؛ که‌چی سه‌ره‌ڕای شکستی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له به‌ره‌نگاری دژی مادده هۆشبه‌ره‌کاندا، ده‌زگای قه‌زایی سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئه‌و سیاسه‌ته