• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مامۆستا مەلا محەمەد خزری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/08/31
جۆری بابەت: پەیامەکان

پەیامی تێکۆشەری ناسراوی ڕێزەکانی ح د ک، مامۆستا مەلا محەمەد خزری
کۆمیتەی بەڕێوەبەری ٧٠ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەدەرەوەوڵات!
بەڕیزان!ئەوەکە بۆ ڕێزلێنان‌و بیرەوری ٧٠ساڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وەک کۆنە پێشمەرگەیەک، بەسەرتان کردوومەوە وداواتان کردوە، پەیامی خۆم، سەبارەت بە ئەو ڕۆژە مێژووییە بگەیەنم سوپاستان دەکەم!
ئازیزان، لە بواری فورمولە کردن‌و ئەدەبیاتەتە‌وە، بەگوێرەی کەم توانایی خۆم، ئەگەر شیاوی چاو پێداخشاندنی ھەبێ، سەبارەت بەو رووداوە گرینگە مێژووییە، بەو شیوەیەی خوارەوەتان عەرز دەکەم. ھیوادارم حەوسەلەی چاوپێدا خشاندنیتان ھەبێ!
پێشەکی! بەبۆنەی بیست‌و پێجی گەلاویژ، رۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و یادی حەفتا ساڵەی خەباتی بێ وچانی، وێرای پیرۆزبایی، بەوپەری ڕێزەوە، سەری ڕێزو نەوازش دەچەمێنم لە حاند سەرقافڵەی شەھیدان‌‌، بناخەداڕێژەری پێشەوای نەمر، و ھەمووی ئەوکەسانە کە، سادقانەو موخلیسانە، ڕێبازەکەی ئەویان گرتەبەر‌و سەربەرزانە خۆیان کردە فیدای گەل ونیشتمان.
ھەروەھا ڕیزو درودی بێ پایان دەنێرم بۆ ھاوڕێ پێشمەرگە کەم ئەندامەکانی نێو سەنگەری بەرگری لە نیشتیمان، ‌و کەرامەتی‌ نەتەوەکەمان. سڵاوی شۆڕشگێڕانە بۆ ھەموو ئەو کەسایەتییانەی لە پێناو مافی پێشێل‌کراوی نەتەوەکەمان، ساڵ‌و عەیامان دوور لە خۆشەویستی خۆشەویستانیان، لە قەسابخانەکانی شای بەتوون چوو،و کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئازایانە بردەسەرو بەرگەی ھەموو جۆرە شکەنجەو ئازارێکی جەللادەکانیان گرت‌و پیاوانە، بەخۆڕاگری، ئەرکی فیداکاری خۆیان سەبارەت بە گەل‌و نیشتیمان ئەنجام داوە. ئەمن نازانم بەو ھەنگاوەی کە بۆ گەل‌و بۆنیشتیمان ھەڵیانگرتووە چەندە ھەست بەگرینگی ئەو ئەرکە پیرۆزە دەکەن؟
بەپێوستی دەزانم خۆم، روو لە ھەموویان بکەم‌و بڵیم: ئێوە ئەو کەسایەتییانەن کە، دەگەڵ مێژووی سەربەرزی‌و پڕ لەشانازی نەتەوەی خۆتان ئاویتە بوون! ھەموو خەباتگێڕێکی نیشتیمانپەروەر، شانازیتان پێوەدەکا!
حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاوینەی باڵانمای قۆناغێکی هەستیاری نەتەوەکەمان لە سەردەمی مۆدێرندایەو شانازی دامەزرانی کۆماری کوردوستان و سەروەری نەتەوەیی کوردی پێ دەبرێ.
بەداخەوە، توانای ئێمە لەوە کەمترە بتوانێ بە تەسەلی لە سەر گرینگی فەلسەفەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەڕێبەری پێشەوای نەمر، ئەو جۆرەی پێویستە بدوێن. رابردووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەتایبەت لە ڕۆژی دامەزرانیەوە ھەتا روخانی کۆمار، ئەوەندە مێژوویەکی پڕ ناوەرۆک‌و دەسکەوتە، دەکرێ بە شاکارێکی ئەفسانەیی مێژووی پێناسە بکەین. ھەروەک لەسەرەوە ئاماژەم پێکردوە تاریفی ئەو ڕووداوە مێژووییە مەزنە، باسی زۆر لەوە بەپێزتر ھەڵدەگرێ. بەداوای لێبوردنەوە لەوانەیە باسکەی ئێمە دەگەڵ شکۆی ئەو ڕووداوە مەزنە نەیەتەوە!
ھەروەک ئاماژەی پێکراوە رۆژی 25ی گەلاوێژی 1324ی ھەتاوی، لەفەزایەکی بۆشایی دەسەڵاتی حکومەتی ئیراندا، لە شاری مھاباد، حیزبی دێموکرای کوردستان، بەڕیبەری پێشەوا قازی محەمەد، دامەزرانی خۆی ڕادەگەیەنی. ئەو حیزبە دوای ڕاگەیاندنی، توانی یەکەم بەرنامەی خۆی کە هیمای سەروەری کوردو پێشکەوتنخوازی بوو لە 22 مادەدا، بڵاو کاتەوە.‌ بەرنامەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەو ڕۆژی لە بواری سیاسی، کۆمەلایەتی، فەرھەنگی، بەرنامەیەکی پێشکەوتوو بوو. لە ھەلومەرجی ئەو ڕۆژەدا، لە مادەی21ی بەرنامەی خۆیدا،‌ سەبارەت بە مافی ژنان، لە کۆمەڵگایەکی سووننەتی، دەربەگی، خێڵەکی کوردەواری خاوەن ئیدولۆژی ئیسلامی‌دا، باس لە یەکسانی‌و ھاوبەشی ماف، لە نێوان ژن‌‌و پیاو، وەک خاڵێکی ستراتیژیک دەکا. ئەو ھەنگاوە لە مێژووی حیزبایەتی‌دا لە کوردستان، بە ھەنگاوێکی مێژوویی‌و رچەشکێن دەژمیردرێ. کەم حیزب‌و حکومەتی خاوەن ئیدولۆژی ئیسلامی لەو سەردەمەدا، تەنانەت ئێستاشی دەگەڵ بێ، توانیویانە قەرە لە قەرەی، یەکسانی ژن‌و پیاو بدەن‌و بیکەنە بەرنامەی کاری داھاتووی خۆیان! حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەڕێبەری پێشەوا قازی محەمە، بەو پەڕی ئازایەتیەوە، بە ڕاشکاوی پێشانی‌دا کە حیزبێکی ‌عیلمانی‌، دێموکرات‌و پێشکەوتوو، و یەکسانی خوازە…!
بالەوەگەریین کە، لە ماویەکی کورتی کەم وینەدا، توانی کۆمارێکی مودێرنی بە ھەموو دامودەزگایەکی پێشکەوتووە دامەزرانێ. ئێمە لیرەدا مێژوو دەور ناکەینەوە، بەڵام کۆماری کوردستان، خاریج لە ئیرادەی ئەم‌و ئەو، بەرھەمی کارو برنامەی حزبی دێموکراتی کوردستان بوو بە ڕیبەری پێشەوا قازی محەمەدی نەمر!
گەرچی تەمەنی کۆماری کوردستان، کەمتر لە سالێکی خایاند، بەڵام لەو ماوە کورتەدا، دەسکەوتەکانی حیزب، بەڕێبەرایەتی قازی محەمەد، لە میژووی کوردستان دا بێ وێنەیە!
بەداخەوە، بەپێلانی دەرەوەو ناوخۆ، کۆمارە مودێرنەکەی کوردستان‌یان روخاند، و سەرک کۆمارو زۆریک لە یارانی لە لایەن حکومەتی حەمەڕەاز شاوە، لە دار دران. ھەموو دیکومێنت‌و نووسراوەکانی حیزبی‌و حکومەتی کۆمار‌و پەرتووکەکانی کوردی سووتێنران…! لێرەدا ئیمە ناچینە سەر ھۆیەکانی ڕوخانی کۆمار. باسی ئێمە زۆرتر لەسەر دازمەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و دەسکەوتەکانی‌و خۆشەویستی ئەو حێزبەیە لە نێو کۆمەڵگای کوردەواریدا.
دوای ڕوخانی کۆمار،و لە داردانی پێشەواو ھاوڕێکانی‌و زیندانی کردنی زۆر لە کەسایەتییە حیزبیەکان، حیزب بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ساڵێک، کوردستان، جوڵەی سیاسی‌و ئاسەواری چالاکی حیزبی پێوە دیار نەبوو. حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە لەدەستدانی پێشەواکەی‌و ئەو زبرە گەورەیەی کە حکومەتی حەمەڕزا شای لە کۆمارو ڕێبەرەکانی وەشاندبوو، بۆ ماوەیەکی ھەمووی خەڵکی کوردستانی تاساندبوو. دوای کەمتر لە دوو ساڵ، جاریکی دیکە، بە ھیممەتی لاوانی شۆرشگێرو تێکۆشەر، حیزبی دێموکراتی کوردستان، جارێکی دیکە سەر لە نوێ، سەری ھەڵدایەوەو خەبات‌و تێکۆشانی ڕزگاریخوازی خۆی، بەنھێنی دەست پێکردەوە!
حیزبی دێموکراتی کوردستان کە رابردوویكی پڕ لە دەسکەوت‌و سەروەری وەک دامەزرانی کۆماری لەدوای خۆی بەجێ ھێشتبوو، دەگەڵ ھەموو زەبروزەنگی کۆنە پەرستانەی حکومەتی حەمە ڕەزاشا، خەڵکی کوردستان، لە شارو دێ، بوێرانە بەرەو پیری کادرەکانەیەوە ھاتن‌و جارێکی تر دەستی کردەوە بە خەبات‌و بوونی خۆی، سەلماندەوەو بۆوە بە ئاڵا ھەلگری خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان.
لەو ڕۆژەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزراوە ھەتا ئێستا، دەبێتە 70 ساڵی رەبەق. لە دوای روخانی کۆمار، حیزبی دێموکراتی کوردستان، زۆر قوناخی جیاوازی پرلە ھەورازو نشیو و تراژیدی، وەپشت سەرداوە. ئێمە لێرەدا ناچینە سەر گشت ئەو قۆناخانە…! ئێستێ کە حیزب، پێی ناوەتە تەمەنی حەفتا سالەی خۆی لەوانەیە ھێندی کەس بپڕسن: گەلۆ چۆن حیزبێک لە ماوەی حەفتاسال خەباتی بێ وچانی خۆیدا، نەیتوانیوە، سەرکەوتن بەدست بێنێ و تووشی ئەو مەردەش بێ کە بەسەری ھاتووە؟…
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەبێ بڵێین: حیزبی دێموکراتی کوردستان، دوای روخانی کۆمار، ھەتا ڕوخانی حکومەتی حەمەڕزا شا، کە دەبێتە زیاتر لە سی ساڵ، تەنانەت رۆژێکیشی لە فەزایەکی ئازادا، لە سەر نیشتیمانی خۆی، نەبووەو نەیتوانیوە بە ئاشکرا، ریسالەتی خۆی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دا، ڕاگەیەنێ! واقعییەتێکی حاشا ھەڵنەگرە کادرو ئەندامەکانی، ئەو حیزبە، یان لە گۆشەی زیندان‌و چاڵە ڕەشەکانی حکومەتی شای ئیران دابوون، یان لەزیندانی دوورخراوەیی‌ بوون! ئەمن نەکەسێکی کۆمەڵناسم‌ ونە پزشکی دەروونناس، بەڵام بە تاقی کردوونەوە بۆم دەرکەوتووە، کە ھەم زیندان‌و ھەم دووری لە زیدو نیشتمان، یان بە وتەی ھێندێ کەس، کەمپ نشینی، مەکۆی تەوەھوم‌و ڕەشبینی‌و قەیرانن! شک لەوە دانیە کە حیزبی دێموکرات ئەگەر لە سەر زیدی خۆی بایەو قووتی مەعنەوی _ خەباتی سیاسی خۆی، لە نێو ئەندام‌و کۆمەڵگای خۆی دابین کردبایە، ھێندە تووشی ڕەخنە‌و لۆمە نەدەبوو!
دوای ڕوخانی حکومەتی شا، دەرکەوت کە حیزبی دێموکراتی کوردستان تا چ ڕادەیەک خۆشەویستی نەتەوەی خۆیەتی. پێشوازی بێ وێنەی خەڵکی کوردستانی ئیران لە حیزب، ببوو موتەکە لەسەر سینگی خومەینی‌و یارانی کۆنە پەرستی. ھەروا بە تەسادوف‌‌و رواڵەت نەبوو کە، خومەینی‌و پاوانخوازانی تینوی دەسەلات، خێرا شەریان بەسەر حیزبداسەپاندو نەیانھێشت لە فەزایەکی ئازادو ئارام‌دا تەشکیلاتەکانی خۆی رێک بخاتەوە… شایانی باسە کە ھیچ حیزبێکی سیاسی لە ھەمووی کوردستان، ھێندی حیزبی دیموکرات، ئەندامانی رێبەراتی شەھید نەبوونە! سەیری لیستی شەھیدانی ڕێبەرو ڕێبەرایەتی ئەو حیزبە بکەن:
هەردوای کۆنگرەی 2، لە سەرجەمی ئەندامانی ڕیبەرایەتی ئەو حیزبە تەنیا مەلا سەید ڕەشیدی حوسەینی لە عیراق شەھید نەبوو، دەنا ئەوانی تر 5 کەس بوون چواریان لە عیراق شەھید کران:1 کاک سەدیقی ئەنجیری 2 کاک سولەیمانی موعینی3 کاک نحۆپاشایی 4 ماموستا مەلا ڕەحیمی ویردی 5 کاک ئەحمەد تۆفیق (سەید عەبدوڵڵای ئیسحاقی) دەگەڵ زیاتر لە 30 پێشمەرگەی فیداکاری جوڵانەوەی ساڵەکانی 46-47، ئەوانە ھەموویان دوای کۆنگرەی 2، شەھیدکراون…!
لە کۆنگرەی 4 وە ھەتا کونگرەی 10ئەوەندە کەسایەتیەم لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پێشک دی! 1سکرتیری گشتی شەھیدی ئاشتیخواز، دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملو 2 سکرتیری گشتی، دوکتور سادقی شەرەفکەندی، 3 سەرگورد حەبیبوڵلای عەباسی، 4 سەرگورد کەریمی عەلیار، 5 سەروان ئەحمەدی جاویدفەر (ھەژار)6 عەلی کاشفپور، 7غەفوری ھەمزەیی 8 مەلا قادر ویردی… ئەمن ئەوەندەم لە بیرن… لەوانەیە زۆرتربن بەڵام ئەمن لەبیرم نەمابێ؟
دوای شەھید کرانی پێشەواو یارانی لە کۆنگرەی دوو، ھەتا ئیستێ 13 ئەندامی ڕێبەرایەتی بوونەتە فیدای نەتەوە زۆرلێکراوەکەیان! ئەو جگە لە ھەزاران پێشمەرگەی سوور خەڵات…!
لە مێژووی خەباتی خوێناوی کوردستان‌، ھیچ حیزبێکی سیاسی، بە ئەندازەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕێبەرەکانی لە پێناو نەتەوەکەیاندا شەھیدنە بوونە…!
کادرە تێکۆشەرەکان، پێشمەرگە فیداکارەکانی (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران_ حیزبی دێموکراتی کوردستان.) بەرلە ھەموو گازندەو داوایەک، پیرۆزبایی لە ھەر دوبەشی دێموکرات، دەکەم‌و ھێوادارم لە بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانتان‌دا کە، خزمەت بەنەتەوەو نیشتیمانەکەمانە سەرکەوتووبن.
خۆشەویستان لە کات‌و ساتێکدا کە، رێزلێنانی 70ساڵەی حیزبی دێموکرات جێژن دەگرین، حێزبە خاوەن دەسکەوتەکەی پێشەوای مەزن، کە کوردی ھەموو پارچەکانی کوردستانی لەخۆ گرتبووەو ھەموو کوردێکی نیشتیمانپەروەر شانازی پێوە دەکرد؛ بەداخەوە ئێستێ بووە بە دوولەت؟ ڕاستە لە روانگەی منەوە ھەر حیزبی دیموکراتەکەی پێشوویە، بەڵام بەدەر لە ئیرادەو حەزی من، وەک واقعییەتێکی تاڵ، دەبێ قبوڵی کەین! گرینگ نیە کام لەت لە لەتەکەیتر گەورەترە، ئەگەر گوترا لەت، یانی پتەوی خۆی لەدەست داوە، بۆیە پێی دەڵین: لەتە حیزب! ئەگەر لە دلیشتان گران بێ ئەو واقعییەتە تاڵە نکولی لێ ناکرێ! وەک دەگوترێ: لەلایەن زۆر کەسایەتی دڵسۆزی نیشتیمانپەروەەوە، گەڵیک ھەوڵ دراوە، بۆ ئاشتبوونەوەو یەکگرتنەوەی ئەو دوو لەتە حیزبە، بەڵام بەداخەوە ھەوڵەکان، ھیچیان لێ‌شین نەبوو جگە لە ھەڵدانەوەی لاپەرەی کۆنە کتێبان؟ جێگای داخە کە ڕێبەرانی دێموکرات، بێ ئاوڕ دانەوە لەو ھەمووە خوێنەی بۆ ئازادی نیشتیمان ڕزژاوە، بەکردەوە، ڕیبەری کردنی لەتە حیزبێکیان، لە حیزبێکی پتەوی یەکگرتوو، خاوەن ھێز لە سەر گورەپانی خەبات‌دا، پێ باشترە؟ داوای لێبوردنتان لێدەکەم، ئەوە بۆچوون‌و حەزی من نیە، بەڵکوو ویست‌و داخوازی ڕیبەرەکانە بەکردەوە ئەوەی دەسەلمێنێ‌و پێشانی دەدەن!
بەڕیزان! گەرکمە واقعێیەتێکی تاڵی 1344ی ڕابردووی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌تان بۆ بگێرمەوە. لە کادرەکانی ئەو سەرەمە تەنیا ھەر کاک سەید حەسەنی ھاشمی دەبینم کە مابێ، و لە پێشمەرگەکانیش وەک دەڵێن: ئەحمەد نستانی‌‌و کەریم نستانی ماون.
سالی 1344، چەند مانگیک دوای کۆنگرەی 2، خوالێخۆشبوو، کاک ئەحمەد تۆفیق، دەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، ھەلبژێردراوی کۆنگرەی 2 نەحاواوەو نەیتوانی درێژە بە خەبات بدا. پێشان ئیستیعفای دا، ھاوڕێکانی لێیان قبوڵ نەکرد. دواتر، داوای سێ مانگ وچانی کرد بچێتە قەندیل بسێتەوە. ئەویان لێ قبوڵ کرد. کاک ئەحمەد دەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک رۆیشت بۆ قەندیل. دوای چەند ڕۆژێک، چووە گوندی شیخان لە دوڵی خۆشکان لە ناوچەی باڵک، بنکەو بارەگای دانا، و ئەو جار کەوتە ھەولی ڕاکێشانی پێشمەرگەو کادرەکانی حیزب بۆلای خۆی کە، لە دەوری خۆی، کۆیان کاتەوە؟ مرادرەسووی عەلئ لەیلانی ئەگەر مابی؟ خەلكی خانێی لاجانێ بوو، ھاتە لام گوتی کاک ئەحمەد دەفەرموێ بێتە شیخان، لەوێ کلاسی کادری دانەوە، دەیەوی کادرو پێشمەرگەکان لای خۆی بن‌و…! گوتم: سوپاسی کاک ئەحمەد دەکەم کەوا لوتفی دەگەل من ھەیە! بەڵام بۆ لە سونێ کلاسی کادر ناکەتەوە، سێ بنکەی گەورەمان ھەیە_ سونی، گەڵەوەڕەز، شێنێ. ئێرە باشترو کەم ھەزینەتر نیە بۆ حیزب؟ بەھەر حاڵ ئەو کەسانەی خۆیان بە خاوەنی بیرو بؤچوون دەزانی لە کادرەکان، جگە لە مەلا سەید ڕەحمانی دێڵزی، کەسی دەگەڵ نەچوو بۆ شیخان. دوای کۆنگرەی 2، نزیک بە بیست پێشمەرگەیەک سەروە کاک ئەحمەد بوون. ھێندیكیان‌لای حەسۆ میرخان لەسەنگەسەرو سیدەڵان بوون، و ھێندێک لای مەلا ئەمینی بارزانی لە جەبھەی دۆڵی ئاکۆیانی نزیک رواندز بوون…
ئاخر مانگی ھاوینی 1344، ئەندامان کومیتە ناوەندی دەگەڵ کادرو پێشمەرگەی ھاوڕێی خۆیان، گەڕانەوە بۆ کاری تەشکیلاتی نھێنی لە نێو خۆی وڵات. ئەگەر ھەڵە نەبم، نزیک بەھەشت مانگ لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی کوردستانی ئیران خەریکی کاری تەشکیلاتی نھێنی بوون. دیارە، لەلایەن ئەندامان‌و نیشتیمانپەروەرانەوە لە وڵات پێشوازیکی بێ وێنەیان لێکرا. دوای گەرانەوەمان لە نێوخۆی وڵات، یان پێشتر، کاک ئەحمەد تۆفیق، دەگەڵ دوو سێ پێشمەرگەی خۆی کە دوو کەسیان خوارزای بوون، دەگەڵ برزاکەی حەسەن‌و دوو پێشمەرگەی‌تر، بە دەستوری بارزانی دوور خرایەوە بۆ کانی ماسی بادینان.
بەدوای ئەودا، کاک سولەیمانی موعینی، کە تازە گرابۆوە بۆ سونێ، ئەویشیان دوور خستەوە بۆ دۆڵە ڕەقە. ساڵێک زیاتر لە دێرێ‌و دۆڵەرەقە مایەوەو دوایی پاراستن، تێیھەڵپێچا… لەترسی ڕادەست کردنەوەی بەئیران، ناچار دەگەڵ کادرو پێشمەرگەکانی لکی 3، گەڕانەوە بۆ چیاکانی کوردستانی ئیران. دوای چەند مانگ مانەوە لە چیا، ئەوەی پێی دەڵێن جۆڵانەوەی ساڵەکانی 46-47، بوو بە ئەمری واقیع. لەنێو ئەو پێشمەرگانەی کە سەروە کاک ئەحمەد بوون، و ھەستیان بە گرینگی ئەرکی پێشمەرگایەتی خۆیان دەکرد، کاتێ دیتیان ھاوڕێکانیان تووشی خەباتی چەکداری بوونە، دوور لە چاوی پاراستن، حەوت کەس لەوانە لە دۆلی ئاکۆیان، بە ناوی ! برایمە سووری دەڵاوەیی، 2 عەلی گوێ ڕەش3 قادرچلچۆک، 4 قادر پەنیرە،5 محەمەددروش (تاژاندەرەیی) 6 ڕەسوڵ پیران، دەگەڵ دوو، یان سێ پێشمەرگەی دیکە، گەڕانەوە نێو ھاوڕیکانیان‌و جؤڵانەوە. بە داخەوە ئەوانە ھەموویان شەھید بوون. ئەوانەی لە سەنگەسەروە گەرانەوە لای ھاورێ پێشمەرگەکانیان، ئەوانەی ناوەکانیانم لە بیر ماوە: شەھید سالح لاجانی2 کەریم ڕەشاش،3 شەھید عومەر حەوتەوانە4 شەھید سولەیمان کەرقەشان. ئەوانە ئەو پێشمەگانە بوون کە پێیان دەگوتن: پێشمەرگەی کاک ئەحمەدتۆفیق! ئەو پێشمەرگانە، بەکردەوە پێشانیان دا کە، ئەوان پێشمەرگەی کاک ئەحمەد تۆفیق‌و فایق ئەمین نین…! ئەوان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانن‌و لە پێناو بەرگری لە مافی ئازادی‌و نێشتمان‌و نەتەوەەکەیان چەکیان دەست داوەتێ!
ئەوە ئەخلاقی پێشمەرگایەتی بوو حوکمی پێکردبوون، کە دەبێ بەکردەوە پێشانی بدەن ئەوان لە سەر ڕیبازی حیزبی دەێموکرات چەکی پێشمەرگایەتان دەست داوەتێ! شکم لەوە دانیە، ئەگەر بێتو رۆژێک لە ڕۆژان، جوڵانەوەیەک لە وڵات دەست پێ‌بکا کە، بەدوری نازانم پێشمەرگەو کادرەکانی حیزب، ھەر ئەرکە ئەنجام دەدەن کە ئەنجامیان دا و ئەوە دەڵینەوە‌ کە ئەوان گوتبوویان: پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانن نەک پێشمەرگەی کاک خالیدی عەزیزی‌و کاک مەستەفای ھیجری؟
نازانم چەندە لە سەر ڕابردووی پارتی دێموکراتی کوردستان‌و پارتی گەلی کوردستان، بە ڕێبەرایەتی شەھید سامی عەبدولڕەحمان، شارەزایی تان ھەیە. ئەو دوو حیزبە ماوەیەک لە کوردستان، لە دژی یەک بوون! سەرۆکی پارتی کاک مەسعود بارزانی ھەستی بەوە کرد کە، لە جیاتی دژایەتی، دەبێ پارتی لە بواری سیاسی‌و نیزامیەوە، بە ھیزتر بکرێ ئەوە بوو کە، دەگەڵ شھید سامی عەبدولڕەحمان ئاشتبوونەوە، ھەر دوو حیزبی، پارتی گەلی کوردستان‌و پارتی دێموکراتی کوردوستانی عیراق‌یان تێکەڵ‌کردنەوەو پارتی دیموکراتی یەک گرتوویان لێ پێکھیناو دواتر، ناوەکەی بوو بە پارتی دێموکراتی کوردستان. لە بیرمە کاک مەسعود، لە ئاخری ھەشتاکان ھاتە ستوکھۆلم، کاک جەوهەر نامیق‌و کاک کەریم سەنجاری کە پێشتر لە ئەندامی قیادە موەقەتە بوون‌و ھەلبرا بوون، ئاشتی کردنەوەو دەگەڵ خۆی بردنیەوە بۆ کوردستان، ئەو دەم وابزانم لە ناوچەی مەرگەوەرو دەشتێ بوون…! ئەوەیە مشوور خواردن، بەداخەوە ڕیبەرەکانی ئێمە گواستنەوەی تەجروبەیان نییە؟
ئازیزان! وەسەرێکخستنەوەی حیزبی دێموکرات، تەنیا بە ئێرادەی‌و لە خۆ بردوویی خودی کادرەکانی حیزب، دێتەدی. ئێوە وەک کادرو پێشمەرگەی حیزبێکی شۆڕشگێر کە، کۆڵەکەو کاریتەی ئەو حیزبەن، قورسایی بەرپرسایەتی حیزب لەسەر ملی ئێویە، ھەلومەرجی ئەمرۆی کوردستان، پێویستی بەیەکڕیزیەو کاتەکە‌ زۆر ھەستیاره، ھیوادارم، ھەر دوو بەشی حیزب، یان بە وتەی کۆرەکانی :دانیشتوانی، “نێو قەڵاو خوار قەڵا” ھەڵوێست لەخۆیان پێشان بدەن…
بەھیوای ئەوە بەھەنگاوی یەکگرتوانەتان روحی شەھیدانی کوردستان بەخۆتان شاد بکەن.
.20150811 ستوکھۆلم محەمەد خزری

بابەتی هاوشێوە

هەواڵی حیزبی

پە‌یامی‌ پیرۆزبایی كۆمه‌ڵێک له‌ مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-23
هەواڵی حیزبی

ەیامی پیرۆزبایی دكتۆر ”مووسا كه‌ڤاڵ” سه‌رۆكی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی ”بان” بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-23
هەواڵی حیزبی

ئەندامانی نهێنی لە “شوێشە” و “کەڵاتەرزان” پەیامی پیرۆزبایی یەکگرتنی دێموکراتەکانیان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-23

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist