پەیامی پیرۆزبایی هونەرمەندی بەناو و دەنگی کورد کاک رەشید فەیزی نیژاد
بەڕێزان! کادر و ئەندامان، پێشمەرگەکانی ئازا و قارەمان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. دۆستان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
لە ئێستا دا، کە وا هەموو لایەک خەریکی ئامادەکاری بۆ هەرچی باشتر و باشکۆتر بەڕێوەبردنی جەژنی حەفتایەمین سەڵوەگەری دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەدەستی پێشەوای شەهیدمانن. بەندەش: رەشیدی فەیزی نیژاد وەک موزیک زان و گۆرانی بێژێکی دۆست و لایەنگری ئەو حیزبە خوشەویستەمان، بە ئەرکی سەرشانی خۆم دەزانم کە دەنگی خۆم بخمە پاڵ دەنگی هەموو خەڵکی بەشەرەف و بە ئەمەگی کوردستانی رۆژهەڵات وهەر بەم بۆنەیەوە، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەمووی ئێوەی ئازیز و خۆشەویست بکەم.
بەو هیوایە کە لەساڵی داهاتوودا، هەموومان پێکەوە ئەم جێژنە پیرۆزە و هەموو جێژنە نەتەوەییەکانمان لە نێوخۆی کوردستان دا، بگرین. لەوپەڕی ئازادی دا، ئینشاڵڵا!
سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ گەل و حیزبەکەمان و مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی گەل و نیشتمان مان.
براتان: رەشید فەیزی نیژاد
١٢/٨/٢٠١٥
هێلسێنکی- فینلەند