له حه‌وتووی ڕابردوودا هه‌موو جیهان بۆ جارێکی دیکه، چاوی لە توندوتیژی و تاوانه‌کانی “کۆماری ئیسلامی”یه‌وه بوو. دوابه‌دوای به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی بەنزین، هه‌موان دیتیان که ناڕه‌زایه‌تییه هێمنانه‌و ئاشتیخوازانه‌کانی خه‌ڵک به باروودۆخی خراپی ژیان و گوشاری ئابووری لە ڕادەبەدەر، به خێرایی له‌گه‌ڵ جه‌وێکی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تی ڕووبه‌ڕوبوویەوە و له‌لایەن کۆماری ئیسلامیه‌وه سه‌رکوت کراو بەو پەڕی توندووتیژییەوە وڵام درایەوە. به‌داخه‌وه له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه ڕیژه‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیان گیانی خۆیان له‌ده‌ستداو هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به هه‌مان شێواز و ڕێکاری هه‌میشه‌یی ڕژیمه تۆتالیتێر و پاوانخوازەکان، شه‌پۆلێکی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌رکردن و به‌ندکردنی به کۆمه‌ڵ بەتایبەتی لە شارەکانی کوردستان و لە ئەنجامی پشکنینی ماڵبەماڵ ده‌ستی پێ‌کرد. به پێی هه‌واڵه‌کان، ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکراوان گه‌یشتوه‌ته هه‌زاران که‌س کە ڕێژه‌یەکی بەرچاویان
له مێرمنداڵان، ژنان و برینداران پێکهاتووە. کۆماری ئیسلامی به له‌به‌رچاونه‌گرتنی خواستە ڕەوا و داخوازییە ئاسایی و بەرحەقەکانی چالاکان و پارێزەرانی مافە سیاسی و مەدەنییەکان، به‌رده‌وام به کەڵکوەرگرتن لە ئامرازه‌کانی سه‌رکوت و به‌کارهێنانی گوشار، هه‌وڵی له ناوبردنی ناوه‌ڕۆکی کێشه‌کانی داوە و ته‌واوی دەرگا و ڕێگاکانی یاسایی، ئاسایی و ئاشتیخوازانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی داخستووە.
ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران، داوا له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات که هه‌موو هێز و توانای خۆیان به مه‌به‌ستی ئازادی هەرچی زووتر و بێ مه‌رجی ناڕازییان به‌کار بهێنن و گوشارەکانیان له ئاراستەی به یاسایی ناسینی مافی کۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی – وه‌کوو مافێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری هاووڵاتیبوون و دێمۆکڕاتیک – لەسه‌ر کۆماری ئیسلامی چڕ بکەنەوە. هەروەها جەخت دەکەینەوە کە بەرپرسایەتی پاراستنی گیانی بەندکراوان راستەخۆ لەئەستۆی بەڕێوەبەران و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییە و پێویستە لەم پێناوەدا لەهەمبەر خەڵک و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی وڵامدەر بن.
ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران
٢٥/١١/٢٠١٩