بەرێزکومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
سڵاوێکی گەرم
بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە سەرکردایەتی و کادر و پیشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
کۆمەڵانی چەوساوە و ستەم لێکراوی کوردستان کە بەسەر چوار وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا دابەش بوون، بە زەبری سەرکوت و زیندان و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی، لە ئازادی و مافی چارەنوس بێبەش کراون. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز تەسلیمی چارەنووسێک نەبوون کە دەوڵەتی سەرکوتگەر بەسەریان دا سەپاندوون. مێژووی کوردستان مێژووی خەبات و خۆڕاگری، گلان و هەڵسانەوە گەلێک ئەزموونی تاڵ و شیرینە. ئێمە هیوادارین ئەم ئەزمووونە دەوڵەمەندە رێنیشاندەر بێ بۆ ئەوەی سەرئەنجام ئەو گەلە بە کەمترین ئازار، بە ئازادی و بە مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆی شاد بێت.
کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
(رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی
١٥ی اوتی ٢٠١٥ی زایینی