په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
به بۆنه‌ی ٧٠هه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
به‌رێز ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
له‌لایان خۆمان و هه‌موو کادر و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌وه، ساڵوه‌گه‌ڕی حه‌فتاساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکڕات و ٧٠ ساڵ خه‌بات و تێکۆشان له ئێوه و هه‌موو ریزه‌کانی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌تان پیرۆز ده‌که‌ین.
هیوادارین حیزبی دێموکڕات له‌م هه‌لومه‌رجه ئاڵۆز و ئاسته‌مه‌ی ئه‌وڕۆی ئێران و ناوچه‌که بتوانێ پتر له جاران خزمه‌ت بکات به خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستان و چه‌سپاندنی دێموکڕاسی.
به‌رێزان! کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به دایم پێداگری له سه‌ر یه‌کریزی و یه‌کده‌نگی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان له هه‌موو کات زۆرتر هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هێزه سیاسیه‌کانی ده‌خوازێ. ئێمه جارێکی دیکه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوانمان و پته‌وکردنی زۆرتری ئه‌و پێوه‌ندییه ده‌که‌ینه‌وه.
پێویسته له رێگای ئێوه‌وه سڵاو بنێرن بۆ گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی حیزبی دێموکڕات، هه‌روه‌ها سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی هه‌موو گیانبه‌ختکراوانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و ڕزگاری کوردستان و، له حاند بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزیان سه‌ری ڕێز داده‌نه‌وێنین.
سه‌رکه‌وتووبێ بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٩٤ی هه‌تاوی
١٦ی ئاگوستی ٢٠١٥ی زایینی