بە بۆنەی ٧٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
بەرێز دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان / تێکۆشەر!
سڵاوی دۆستانە
بە بۆنەی یادی ٧٠هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، جوانترین سڵاو و رێز و پیرۆزباییمان ئاراستەی برای بەرێزمان کاک خالید عەزیزی بەتایبەتی و گشت هەواڵانی دەفتەری سیاسیی و کومیتەی ناوەندی و دۆست و جەماوەری حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و ئەو یادە پڕشکۆیەتان لێ پیرۆز کەین. رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە هیممەت و کۆششی هەموو حیزب و لایانە تێکۆشەر و شۆڕشگێر و وڵاتپارێزەکانە کە بەگیانێکی بەرپرسانە بۆ سەرخستنی پرۆژەی نەتەوەیی و نیشتمانی، کاتی هاتوە بیر لە ئاواکردنی (بەرەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی) بکەنەوە کە خزمەت بە ئامانجە سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانیەکان بکات، هەر بەم بۆنەیە هیوادارین و پێمان خۆش و باشە ئەو یادە پڕشکۆیە ببێتە وەرچەرخانێک بۆ هەرچی زوتری یەک گرتنەوی هەردوو حیزبی دێموکڕات لە یەک حیزبی دێموکڕاتی زۆر بەهێزتر. وێڕای جەخت کردنەوەمان لە سەر پتەو کردن و بەرەوپێشەوە بردنی پێوەندێکانمان، جارێکیتر ئەو یادەتان لێ پیرۆز دەکەین.
بەرز و شکۆدار بێت یادی (٧٠)هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
مەکتەبی سیاسی
پارتی کۆماری کوردستان
١٥/٨/٢٠١٥ زایینی