به‌رێز ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کورستان!
به‌رێزان ئه‌مساڵ که ئێوه‌ی تێکۆشه‌ر یادی حه‌فتایه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکڕات ده‌که‌نه‌وه، به داخه‌وه کوردستان به قۆناغێکی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێ، له لایه‌که‌وه رێکخراوی داعه‌شی بیرتەسک هێرش و په‌لاماری خۆی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی باشوور و رۆژئاوای کوردستان چڕکردۆته‌وه، ده‌ست له ژن و منداڵ و که‌سانی لاشه‌ڕ ناپارێزێ و شه‌ڕی له به‌ین به‌رن به‌رێوه‌ده‌بات، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه رێژیمی تورکیا دڕندانه گوند و ئاوایه‌کانی باشوور باکووری کوردستانی کردۆته ئامانج، بۆمبا به سه‌ر ژن و منداڵ و خه‌ڵکی سڤیل داده‌بارێنێ، بێباکانه ڕه‌شه‌کوژی ئه‌نجام ده‌دات، وێرای ئه‌وانه‌شه‌وه ته‌نگژه و قه‌یرانێکی قوڵ له ناو خۆی باشووری کوردستان هه‌موو لایه‌کی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه، پرۆسه‌ی دێموکڕاسی به‌ره‌و گلۆربوونه‌وه تاودهرێ، ئه‌گه‌ر به خێرایی یه‌کلایی نه‌کرێته‌وه، له‌وانه‌یه کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر داهاتووی گه‌ل و نیشتمان داده‌نێ، دۆزی ره‌وای کوردستان به‌ره‌و بازنه‌ی داخراو ڕادهکێشیتهوه، زیانێکی گه‌وره به گه‌له‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێ، به‌و هۆیه‌وه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌به‌ر ده‌م تاقیکردنه‌وه‌ی مێژووییدان، گه‌ڕه‌که به لۆژیک و زمانی دیالۆگ چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه و نیشتمان له قه‌یران ده‌رباز بکرێ، هه‌رچه‌نده که حیزبی دێموکڕات ده‌ستی له خوڵقاندنی قه‌یرانه‌که‌دا نیه، به‌ڵام دیسانه‌وه وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی پێویسته هێز و تواناکانی خۆی ده‌ربکات، ببێته پارسه‌نگێکی ئه‌رێنی و هه‌وڵی ئاسایی کردنه‌وه‌ی نێو ماڵی کورده‌واری بدات، چونکه پێمانوایه که به هه‌وڵ و کۆششی وڵاتپارێز هێزه کوردستانیه‌کان رێ له نه‌هامه‌تی ده‌گیرێ کوردستان له پشێوی، قه‌یران و ته‌نگژه‌کان ده‌رباز ده‌کرێ.
له کۆتاییدا جارێکی دیکه‌ش سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه. سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیتان به ئاوات ده‌خوازین.
شکۆدار بێ ٢٥ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان.
حیزبی ڕزگاریی کوردستان
مه‌کته‌بی سیاسی
١٦/٠٨/٢٠١٥