پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
حەفتا ساڵ خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی پڕ لە هەورازو نشێوی حیزبە تێکۆشەرەکەتان لە پێناو ئازادی و رزگاری نەتەوە و نیشتماندا نیشانەی خۆڕاگری و هەستی نەتەوایەتی ڕێڕەوانی ئەم حیزبەیە، بەم بۆنە پیرۆزەوە سەرکردایەتی سازمانەکەمان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی دەڵێ بە رێبەری حیزب و تێکڕای ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
هیوادارین کە ئەم ساڵیادە ببێتە سەرەتای دەورانێکی تازە لە پێناو هەرچی زیاتر لێکنزیکی و هاوکاری و هاوهەڵوێستی ئێوە و تێکڕای حیزب و لایەنە خەباتکار و ئازادیخواز و بەرپرسەکانی گۆڕەپانی خەباتی نەتەوایەتی و ئازادیخوازی لە کوردستانی ئێران دا بێ.
پیرۆز بێ ٢٥ی گەلاوێژ حەفتاهەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبەکەتان.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران