بزووتنەوەی دیموکراتیکی گەلی کوردستان مەکتەبی سیاسی
بەڕیزان/ سکرتێر و ئەندامانی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دوای سڵاوو ڕێز…
بەبۆنەی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان تێکۆشەر بە ناوی بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا دەکەین، دیارە مێژووی تێکۆشانی حیزبی دێموکرات پڕە لە شانازی و قوربانی دان لە پێناو هێنانە کایەی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، لە کاتێکدا یادی ٧٠ ساڵەی حیزبی دێموکراتی تێکۆشەر دەکەینەوە هەلومەرجی ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار دا تێپەڕ دەبێت گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان دا وێڕای تێکۆشین و خەبات کردنی بەردەوام لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی دۆخێکی تایبەت دەبێتەوە بۆیە پێویستە هەموومان بە گیانی بەردەوامی هەوڵدان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافەکانمان تێکۆشینمان پەرە پێ بدەین و دۆخەکە بە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان دا بشکێنینەوە. حیزبی دێموکرات هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرخۆدانی نەتەوەیی و نیشتمانی ڕۆڵی گرینگی خۆی بینیەوە کە بێگومان پێمان وایە هەمیشەش ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت چون داڕێژەرانی بنچینەیی خەباتی ئەم حیزبە کە لە پیاوانی هەڵکەوتووی مێژووی گەلەکەمان نەمران ( پێشەوا قازی، د.قاسلموو، شەرەفکەندی) و دەیان تێکۆشەری لەخۆبردوون. ئێمە لە بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان هەردەم هاوپشت و هەماهەنگی هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستانین لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی بۆ بردنە پێشەوەی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان. جارێکی دیکە یادی ٧٠ سالەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی تێکۆشەر پیرۆز دەکەین.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردو کوردستان
بێتە دی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان