پەیامی مامۆستا مومتاز حەیدەری بە بۆنەی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەڕیزان: سەرکردایەتیی حیزبەکەی یەکەم کۆماری مێژوویی کوردستان
سڵاوی وشەو قەڵەم و خەبات
لەناخەوە بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی حیزبە تێکۆشەرەکەتان، حیزبی شەهیدانی رێگەی ئازادی کورد و کوردستان، حیزبی سەرکردە پیشڕەوەکانی کوردایەتیی هاوچەرخ، حیزبی نموونەی هەرە خۆڕاگر و قارەمان، حیزبی پیشەوا قازی، د.قاسملوو، د.شەرەفکەندی، حیزبی ڕووباری فرمێسک و خوێن، حیزبی دێموکراتی کوردستان – ڕۆژهەڵات- بەڵی بە بۆنەی ئەم یادە مەزنە، پیرۆزبایی لە تێکڕای ئەندام و پێشمەرگە و تێکۆشەر و سەرکردایەتیی ئەو حیزبە چیا باڵا دەکەم، دەخوازم بە خەباتی سەختی حیزبەکەتان، جارێکی دیکە ئاڵای رزگاری کوردستان بشەکێتەوەو تۆڵەی سیاسەتی ئاگرو ئاسن و سێدارەی ئەو حەفتا ساڵە لە تێکڕای دوژمنەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ بکرێتەوە.
بەبۆنەی ئەم یادە پیرۆزە و لەڕوانگەی گەورەیی کۆماری مێژوویی کوردستان و مەزنی پێشەوا قازی و تێکڕای شەهیدەکان، بەرەو بەرەیەکی رزگاریی نەتەوەیی سیاسیی یەکگرتووی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاو هەڵگرن…
کوردینە تاکەی دیلی و ژێردەستەیی..؟!
یادی پیرۆزی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەردەم شکۆدار بێت.
نەمری و سەربەرزی بۆ تێکڕای شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان.
ئێوەش لەشساغ و هەردەم لە سەنگەری رزگاری نەتەوەیی نیشتمان بن.
مومتاز حەیدەری