ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌کانی سپای قودسی کۆماری ئیسلامی له سووریا بۆ 21 كه‌س به‌رز بووه‌وه، كه له پاسداری ئێرانی و سوپای سووریا پێكهاتبوون.
ناوبراو ئاشكراشیكرد، ئه‌و 21 كه‌سه‌ی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا له دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری كوژراون، 5 یان سه‌ربازی سوپای سووریا‌ن و ئه‌وانی دیكه‌ش ئه‌ندامی سپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به تارانن.
هەروەها راشیگه‌یاند، “هێرشه‌كانی ئیسرائیل كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، سه‌ربازگه، بنکە مووشه‌كییه‌كانی زه‌وی به ئاسمانیان له ناوچه‌كانی كسوه، سه‌عسه‌ع، هەروەها فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌زه‌ی سه‌ربازی، جه‌دید عه‌رتوز، ده‌وروبه‌ری قودسیا، سه‌نحایای باشوور و باشووری رۆژئاوای دیمه‌شقی پایته‌ختیان كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند چەندین بنکەی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سووریا بۆردومان کردووە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، وەڵامی ئەو مووشەکانەیان داوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سووریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون و دوێنێ بەیانی فڕۆکەکانیان چەندین بنکەی سپای قودس و چەکدارانی سەر بە ئێرانیان لە سووریا کردووەتە ئامانج.
ئیسراییل دەڵێ کە لەو هێرشانەدا ٧ فەرماندەی سپای پاسداران کوژراون ،بەڵام کۆماری ئیسلامی وەکوو هەمیشە خۆی لێی بێدەنگ کردووە .