پەیامی حیزبی شیوعی کوردستان – کۆمیتەی کۆیە
بە بۆنەی ٧٠ سالەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەڕێز دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
بەناوی کۆمیتەی کۆیەی حیزبی شیوعی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی دەفتەری سیاسی و هەموو ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، بەبۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان کە بە درێژایی ئەو ماوە درێژە قوربانی یەکجار زۆری داوەو بە هەزاران شەهیدی داوە لە سکرتێرو دەفتەری سیاسی و ئەندامان و پێشمەرگە قارەمانەکان. هیودارین ئەم یادە هاندەر بێت بۆ لێکنزیکبوونەوە و پێکهێنانی بەرەیەکی سەرانسەری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و یەکخستنی هێزەکان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکان.
حیزبی شیوعی کوردستان