لە درێژەی سەرکوتی خەڵکی کورد و میلیتاریزە کردنی شارەکانی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامییەوە، ئەوجارە هێزەکانی ئەرتەش لە ناوچەکانی کوردستان مانۆڕی نیزامی بەڕێوە دەبەن.
هێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و زۆربەی شارەکانی کوردستان بۆ ترساندن و سەرکوت و ئازاری خەڵکی کورد ، مانۆڕەکانیان لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە دەست پێکردووە و تا چەند ڕۆژی دیکەش بەردەوام دەبێ. هەزاران کەس لە هێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی هاتوونەتە سەر شەقامەکان و بۆ ڕێگەگرتن لە خۆپیشاندەران دەستیان داوەتە مانۆڕی سەربازی و لە ناوچە سنوورییەکانیش مانۆڕی نیزامی بەرێوە دەبەن.
هێزە پیادەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیان وایە کە کوردستان بووەتە مەیدانی شەڕ و دەیانەوێ دەسەڵاتی چەوسێنەری خۆیان نیشان بدەن بەڵام خەڵکی کوردستان لە خۆپیشاندان بەردەوامن و ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی کورد، بوونەتە قوربانی و ، فڕۆکە و هێلیکۆپتەر و کەرەستەی نیزامیی قورسی بردووە بۆ کوردستان و خەریکی سەرکوتی خەڵکە.