دوابەدوای ڕاگەیاندنی کۆتایی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی 17ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە لایەن حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانەوە، دۆستانمان، کەسایەتییە سیاسی و ئاکادیمی و زۆر لایەنی کوردستانی و ئێرانییەوە پەیامی پیرۆزباییمان پێ گەیشتوە.
لەو پەیامانەدا وێڕای پیرۆزبایی گرتنی کۆنگرەی 17ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەرکەوتنی کۆنگرە و بڕیار و پەسندکراوەکانی کۆنگرە وەک لە بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بەبۆنەی کۆتایی کۆنگرەدا بڵاو کراوەتەوە و ئاماژەیان دراوەتێ، بە ئیجابی باس کراون.
لێرەوە سپاس و پێزانینی خۆمان پێشکێش بە هەموو ئەو لایەنە سیاسی و کەسایەتی و دۆستانمان دەکەین و ساغی و سڵامەتییان بۆ ئاوات دەخوازین.
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
27ی خەزەڵوەری 1398
18/11/2019