په‌یامی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
به بۆنه‌ی ٧٠هه‌مین ساڵی دامه‌زاراندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
به‌رێز ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
بابه‌ت/ بروسکه‌ی پیرۆزبایی
سڵاوێکی گه‌رم
به بۆنه‌ی ٧٠هه‌مین دامه‌زراندی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌تان به ناوی هاوڕێیانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌ین، ئاواته‌خوازین ئه‌م یاده‌تان هانده‌ری زیاتری خه‌بات و تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان بێت له رۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها بۆنه‌یه‌ک بێت بۆ هه‌ماهه‌نگی نیوان حیزبه‌کانی کوردستان، تاکو هه‌موان به‌یه‌که‌وه روبه‌رووی هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌کان بین، به تایبه‌تیش که ئێستا بار‌و دۆخی ناوچه‌که و کوردستان له به‌رده‌م گۆڕانکاری و وه‌رچه‌رخانی گه‌وره دایه. بێگومانین ئه‌و ئه‌رکه قورسایی زۆری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی حیزبی دێموکڕات، دڵنیاشین حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌تان له ئاست ئه‌و ئه‌رکه‌دایه.
دووباره پیرۆزباییمان په‌سه‌ند بفه‌رموون و ئێوه‌ش سه‌رکه‌وتوو بن له هێنانه دی ئامانجی گه‌له‌که‌مان.
له‌گه‌ڵ رێزمدا
ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی
حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان