خۆپێشاندان لە شارەکانی ئێران بەردەوامە و بەپێی هەواڵەکان تا ئێستا سەدان کەس کوژراون و بریندار بوون.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی دژ بە گرانکردنی بەنزین، خەڵک لە چەند شارێکی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دروشمیاندا و ئاگریان لە چەند بانک و بەنزینخانە بەردا و تا بەرەبەیان درێژەیان بە خۆپێشاندانەکاندا. بەیانی ڕۆژی شەممە لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران خۆپێشاندانەکان دەستیان پێکردەوە و تا ئێستاش هەر بەردەوامە. خۆپێشاندەران وێڕای دروشم دژی ڕێژیمی ئاخوندی، دەیان شوێنیان ئاگر داوە. لەگەڵ ئەوەی کە هێزە سەرکوتکەرەکان هێرشیان کردۆتە سەر خۆپێشاندەران و تەقەیان لێدەکەن، بەڵام خۆپێشاندەران بەردەوامن و بەپێی هەواڵەکان تا ئێستا سەدان کەس کوژراون و بریندار بوون.
شایانی باسە کە لە زۆربەی شارەکانی کوردستانیش وێڕای شارەکانی دیکەی ئێران خەڵک هاتوونە سەر شەقامەکان و ناڕازایەتی خۆیان لە گرانی و بێکاری دەربڕیوە و تا ئێستا نزیک بە ١٠٠ کەس لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون و خۆپێشاندانەکانیش هەر بەردەوامن.