په‌یامی پیرۆزبایی پارتی دێموکراتی کوردستان لقی ٢٤ی سه‌فین لێژنه‌ی ناوچه‌ی باوه‌جی
به بۆنه‌ی ٧٠هه‌مین سالرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
مێژووی گه‌له‌که‌مان پریه‌تی له به‌رخۆدان و کۆڵنه‌دان هه‌ر تاکێک ده‌رفه‌تی بۆ لوابێت هه‌وڵی داوه له ئامانجه‌کانی نزیک بێته‌وه و به مافی ره‌وای خۆی بگات. ٧٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ده‌ستپێشخه‌ری ده‌یان و سه‌دان رۆڵه‌ی وه‌ک (قازی محهممەد و د.قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی) توانیان ببنه هه‌وێنی دامه‌زراندن و خوێنبه‌خشین به حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، دابمه‌زرێنێ و کۆمه‌ڵیک ده‌سکه‌وتی مێژوویی بۆ گه‌لی کوردستان تۆمار بکات…
هاوکات دوای یه‌ک ساڵ له دامه‌زراندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ده‌ست پێشخه‌ری (بارزانی نه‌مر) پارتی دێموکراتی کوردستان دامه‌زرا ئه‌م پارته خه‌باتگێره توانی ببێته نوێنه‌رێکی به‌هێزی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد له مێژووی خه‌باتدا ده‌یان ده‌ست که‌وت به ده‌ست بێنی هه‌ر له رێکه‌وتی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ دروست بونی به‌ره‌ی کوردستانی، له ساڵی١٩٨٦ و راپه‌ڕین و گۆڕینی شه‌ریعه‌تی شۆڕشگێڕی به شه‌ریعه‌تی ده‌ستووری که جه‌نابی سه‌رۆک (مه‌سعود بارزانی) له شاری کۆیه ئه‌م مژده‌یه‌ی به خه‌ڵکی کوردستاندا، دروست کردنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بکه‌ین، که رۆڵیکی به‌رچاویان هه‌یه له پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی ده‌ره‌کی و پلان گێرانی ناوخۆ پلان گێڕان و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ده‌توانن ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن بستێک له خاکی کوردستان نه‌مێنی که به بۆمب و ته‌یاره نهیکێڵن، به‌ڵام ناتوانن روحی شۆڕشگێڕی له دڵی یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌ربرینن.
یادی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هاوکاته له‌گه‌ڵ یادی پارتی دێوکڕاتی کوردستان پیرۆزبایی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و لقی (٢٤)ی سه‌فین لێژنه‌ی ناوچه‌ی باوه‌جی ئاراسته‌ی به‌رێزتان و ئه‌ندامان و دۆستان و لایانگرانتان ده‌که‌ین.
دووباره پیرۆز بێت یادی ٧٠ساڵه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
بژی کورد بژی کوردستان
له‌گه‌ڵ رێزماندا:
پارتی دێموکڕاتی کوردستان
لێژنه‌ی ناوچه‌ی باوه‌جی