به بۆنه‌ی ٧٠هه‌مین ساڵی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
به‌رێز سکرتێری ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
به بۆنه‌ی ٧٠هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌تان، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م هاورێیانی حیزبمان، گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشکه‌ش به ئێوه‌ی به‌رێز و له رێگای جهنابیشتانهوه پێشکه‌شی سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی حیزبه ماندوو نه‌ناس و خهباتگێرهکهتان ده‌که‌ین و پێشکه‌وتنی حیزبه خه‌باتگێڕ و قوربانی بهخشهکهتان. ئه‌و حیزبه حه‌فتا ساڵه له پێناوی ئازادی و رزگاری گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شانی وه‌به‌ر خه‌بات و تێکۆشانی گه‌وره داوه و له‌و رێگایه‌شه‌وه سه‌رکرده‌ی شه‌هیدی وه‌کو قازی محه‌مه‌دی پێشه‌وا هه‌زاران شه‌هیدی تری داوه. هیوادارین ئه‌و بۆنه ئازیزه ببێته مایه‌ی زیاتر به‌هێز کردنه‌وه و پته‌وکردنی یه‌کڕیزی سیاسی له نێوان سه‌رجه‌م حیزب و لایانه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران و زیاتر گه‌ڵاڵه کردن و یه‌کخستنی گوتاری سیاسی له پێناوی گه‌یشتنی گه‌له‌که‌مان له‌و پارچه‌ی نیشتمانی کوردستان به گشت مافه‌کانی خۆی. چونکه ئه‌مه ده‌بێته زیاتر جۆشدان و به هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازهکهتان
به‌تایبه‌تیش له ئێستادا که‌وا با هۆزی گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان به‌هێزتر له جارن رووی له ناوچه‌که کردووه و ته‌نها به یه‌کریزی و ته‌باییش ده‌توانرێت ئه‌و گۆڕانکاری و وه‌رچه‌رخانانه به قازانجی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵات بشکێته‌وه.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆشه‌هیدانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
هه‌ر شکۆرداربێت ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی حیزبه تیکۆشهرهکهتان
له‌گه‌ڵ رێزمان دا:
مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان
١٦/ئاب/٢٠١٥