بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی رێژیم لە سەرزاری وتەبێژی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی دەیان کەس لە کارمەند و بەرپرسانی “ناوەندی تۆمارکردنی بەڵگە”ی گشتی وڵات بە هۆی گەندەڵی و دزییەوە دەسبەسەرکران.
ناوەندی “حفازەتی ئیتلاعاتی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە بە تۆمەتی گەندەڵی و کردەوەی دژی ئاسایشی گشتی و خەڵکی ئێران دەسبەسەرکراون.
هەر بەپێی ئەو هەواڵانە، ئەو دەسبەسەرکردنانە بە هاوبەشی و زانیاریی ئیدارەی ناوبراو و دەزگای دادی ڕێژیم ئەنجام دراوە. هەروەها لەم هەواڵەدا هاتوە کە ٢٥ کەس لە بەرپرسانی شارەداری و شۆڕای شاری “ڕوودهێن” بە هۆکاری دزی و گەندەڵی دەسبەسەرکراون کە شارەدار و سەرۆکی شۆرای ئەو شارە لە دەسبەسەر کراوەکانن.
شایانی باسە کە لە بەرەبەرەی هەڵبژاردنەکاندا بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی بەرپرس و کارمەندانی خوارەوەی خۆیان دەکەنە قوربانی دزی و گەندەڵییەکانی گەورەتر و بۆ هەڵخەڵەتاندن و بێدەنگی خەڵک و بەشداری پێکردنی خەڵکی ئێران لەو بە ناو هەڵبژاردنانەدا کە بە وڵاتانی دیکە نیشان بدەن کە خەڵکی ئێران پشتیوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.